♡
↺
♡
↺
♡
↺
♡
↺چەند ڕۆژێک تێپەری هەموو شتێک ئاسایی بوو باش بوو ، تەنها من نەبێ مێشکم بەتەواوی داگیرکراو بوو . ماڵەوە بەردەوام بوون لە پشتگیری کردنم ، ئاسان بوو گەشتنم بۆ ئەوێ بەڵام من هەرگیز لەوێ نەبووم تەنانەت نازانم چی دەگوزەرێت لەوێ و چۆنە .
وە لەو ڕۆژەی تێپەڕیوە هێنریم نەدەبینی ، بەڕێکەوتیش ! ، وازم لەو جۆره بیرکردنەوەنە هێنا زۆر دەبێ پێوەی سەرقاڵم . کراسێکی ئاسودەم لەبەرکرد و لە ژوورەکەم دەهاتمە دەرەوە لە نزیک پلیکانەکەدا وەستام گوێبیستی دەنگێ بووم زۆر ئاشنا بوو ،بەڵێ ئەوە بەڕێز تایلۆر و خاتو تایلۆر . .......
ئەوە دەربارەی ڕۆشتن بوو ؟ خولەکێک ! ئایا بانگێشتی خوانێکیان کرد ؟! لە کاتێکدا من زۆر بە ئاسودەیی لە ژوورەکەمدا لە نێو خەونێکی قوڵدا بووم ؟ ئەی خوایە گیان ، کاتێ گوێبیستی داخستنی دەرگاکە بووم زانیم لەوێدا نەما
"ئممم..... ئەوە دەربارەی چی بوو ؟ " وتم کاتێک بۆ چێشتخانەکە دەڕۆشتم و بینم ئەوان لەوێ بوون،وە من لە نزیکەوە بووم و دانیشتم بە هێمنی دەستمکرد
بە نانخواردن ،"وەرە ئێرە شیرینەکەم کاتێک تەواو دەبی "باوکم پێی وتم بە میهرەبانی پاشان بە ڕێگەی هۆڵەکەدا هەنگاوی دەنێت.
" دڵنیام دڵخۆش دەبی بەبیستنی " بەڵێ لەوانەیە ، لەوانەشە نا !
"باشە باشە دەزانم ئاگەداری ئەوە نەبوی ، بەڵام من دەربارەی مانەوەت نیگەران
بووم ، وە هەموو ئەمانەم بە بەڕیز تایلۆر وت لە بەختی تۆ لیۆن لەوێیە بیرتە وایە ! ئێوە نزیک بون وە ئێمە دەتوانین متمانەی پێبکەین تۆ لەوێ بمێنیتەوە ، سبەی بەرێدەکەوی ئازیزم هەمووشتێک باش دەبێت من ئەوەم چارەسەرکرد "دەمم کردەوە بۆ ئەوەی ناڕەزایی دەرببڕم بەڵام ئەو نیگەران دەبێت ، باشە باوکم باشتری دەکات ، کێشەیەک لەوەدانییە .
دوای کەمێک بێدەنگی نەمتوانی چیتر خۆم بگرم و هیچ شتێک نەڵیم. ....
"بەڕاستی باوکە ؟ نزیک بوون ؟ هاورێ ؟ ئێمە زیاتر لە دوژمنێکین ! " راستە باشترینی دەوێ بەڵام لیۆن نا !.
"ئەگەر بیرت بهێنمەوە تەواوی منداڵی چۆن بون ، دەی ئازیزم تۆ باش دەبی "
سەرم وەک ئەوەی لەگەڵ قسەکانی باوکم ڕازی بم دەجولەندهەرچییەک بزانم زۆر بە باشی دەیناسم و خۆم هەرگیز بەیەکەوە نەدەگونجاین
بەڵام تەواوی کاتەکانمان لەگەڵ یەکدی بەسەر دەبرد ئەوان راستن.
YOU ARE READING
The DEAL " Kurdish "
Romance"ستێلە سمث" هەرگیز بەبیردا نەدەهات کە مامەڵەیەک بەو جۆرە ژیانی دەگۆڕێت . .↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺♡↺ Do not copy K مافی تەواوی چیرۆکە منم