part "1"

1.1K 149 102
                                    


POV"ئارا"

ئارا:دەی خۆشەویستم هەڵستە لە خەو کات درەنگ ئەبێت

جۆنگکووک:هممم وازم لێ بێنە  ئەمەوێت بخەوم

ئارا:خۆشەویستەکەم هەڵئەسێت بە ماچێک؟!

جۆنگکووک: هم ئەوەم بەدڵە "کاتێک دەستی ئارای گرت  کەوتە سەر بێدەکە"

ئارا:ئاااا جۆنگکووک  بەرم بدە پێویستە لێرە بڕۆیت

جۆنگکووک :نەخێر نامەوێت بڕۆم و جێت بهڵێم

ئارا:بەڵام وا پێویست ئەکات بڕۆیت لێرە دەی هەڵستە

جۆنگکووک:باشە نازدارم

ئارا:منیش ئەڕۆم نانی بەیانی ئامادە ئەکەم

جۆنگکووک:باشە خۆشەویستم منیش کەمێکی تر لە خوارەوە ئەبم

ئارا:کەواتە من ڕۆشتم "کاتێک ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە

ئارا:تۆ نیگەران مەبە ئەوەندە گەمژەیە هەست بە هیچ ناکات

؟؟؟:ئەگەر ئاشکرا بیت کۆتایی بە ئێمە دێت

ئارا:هیچ شتێک ڕوونادات لەکۆتایدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەم و هەموو پارەکانی ئەبین و کارەنائاسایەکانی ئاشکرا ئەکەین دوایشی لێرە ئەڕۆین 

؟؟؟:چی سەبارەت بە خوشکەکەی؟

ئارا:پێویستە دایبخەم جۆنگکووک هات

؟؟؟:باشە

جۆنگکووک :ئۆۆهـ خۆشەویستەکەم خواردنی ئامادە کردووە

ئارا:باشترینەکان بۆ هاوسەرەکەم

جۆنگووک:جیۆن ئارا هاوسەری جیۆن جۆنگووک"کاتێک لە دواوە باوشی لە ئارا دا"

ئارا:بێگوومان جۆنگووک دەی وازم لێ بێنە وا خواردنەکان ئامادە بوون

جۆنگکووک:پێویست بە یارمەتی هەیە؟

ئارا:تەنها قاوەکە بهێنە خۆشەویستم

جۆنگووک:ئەمڕۆ هیچ کارێکم نیە ئەتەوێ بچینە دەرەوە؟

ئارا:نا ئەمەوێت ئەمڕۆ لە ماڵەوە بم

جۆنگکووک:هەرچیەک تۆ بتەوێت

///

POV"جەیهۆپ"

جەیهۆپ:ناریا تۆ لێرەیت

ناریا:بەیانی باش

جەیهۆپ :ئایە تۆ هەست بە باشی ئەکەیت

ناریا:بەڵێ من باشم

جەیهۆپ :نەخێر تۆ بێ هێزیت لێرە دانیشە"کاتێک دەستی گرت و لەسەر مێزەکە داینا"

ناریا:سوپاس بۆ یارمەتی دانت جەیهۆپ

جەیهۆپ: دوێنێ شەو جۆنگکووک پێش ڕۆشتینی ئازاری دایت؟

ناریا:ڕاهاتووم

جەیهۆپ:زۆر هەوڵم دا واز لەو ڕفتارانەی بهێنت بەڵام بێ سوود بوو

ناریا:دڵخۆشم کە تۆ بەڕاستی لامیت  تۆ زۆر لە جۆنگکووک باشتریت هەرنا تۆ ئازارم نادەیت دڵێکی باشت هەیە

جەیهۆپ:ئا جۆنگکووک تێل ئەکات ئێستا دێمەوە

ناریا:باشە فەرموو

جەیهۆپ:بەڵێ جۆنگکووک"لە تێلدا"

جۆنگکووک:ئەمڕۆ گشت مادەکان بفڕۆشە بەو کەسانەی کە مەرجەکانیان جێبەجێ کردووە

جەیهۆپ:باشە بەڵام بۆچی گشت مادەکان؟

جۆنگکووک:تەنها ئەوە بکە جەیهۆپ 

جەیهۆپ: باشە "تێلەکەی داخست"

جەیهۆپ:ئاهـ گەمژە خۆشت نازانیت چی کارێک ئەکەیت

ناریا:شتێک ڕوویداوە؟

جەیهۆپ:نەخێر سەبارەت بە کار بوو

ناریا:بەڕاستی من ناتوانم بەرگەبگرم کاتێک کاکم ئازارم ئەدات "کاتێک نەیتوانی ڕێگر لە فرمێسکەکانی بکات "

جەیهۆپ:نا ناریا بەگریانت ئازاری دڵم ئەدەیت ڕزگارت ئەبێت لە براکەت"لەدڵی خۆیدا وتی"

ناریا:بۆچی بۆچی براکەم ئاوایە بۆچی لەگەڵ کچێکی سۆزانی ئەوەندە باشە

جەیهۆپ:ناریا مەگری هەموو شتێک باش ئەبێت"کاتێک لە باوشی کرد"

ناریا:هیچ شتێک باش نابێت ئەو کەسێکی خراپە"فرمێسکەکانی لەسەر سینگی جەیهۆپ ئەڕشت"

جەیهۆپ:نامەوێت فرمێسکەکانت ببینم بۆیە ئارام بەوە هیوا لە دەست مەدە

ناریا: کچێک کە دوورە لە دایک و باوکی و براکەی خراپە چی کەسێک ئەتوانێت تێبگەینت کە ژیان جوانە؟

جەیهۆپ:بەڵام ڕۆژێک کەسێک دێتە ژیانەوە بەڕاستی  تۆی خۆشبوێت

ناریا:ههـ  بەڕای تۆ ئەو کەسە کێ ئەبێت؟

جەیهۆپ:ئەوە کەسە منم "لە دڵی خۆیدا وتی"

ناریا:من ئەچمە ژوورەکەی خۆم جەیهۆپ پێویستە پشووبدەم

جەیهۆپ:باشە من لێرەم پێویست بە هەرچی بوو ئاگادارم بکەوە

ناریا:باشە کاتێکی خۆش

جەیهۆپ:کاتێکی خۆش

جەیهۆپ:بۆچی تێناگەیت ناریا من تۆم بەدڵە ڕێگە نادەم ئازار بچەژێت چی ئەگەڕ پێویست بکات ببمە دوژمنی جۆنگکووک ئەوە ئەکەم



"پارتی یەک کۆتایی هات"

سڵاو چۆنن باشن ئیشەڵا هەمووتان باش ئەبن ئەمەش پارتی یەک چیڕۆکە تازەکەمە وە ئەزانم ئەم پارتە کەم بوو بەڵام بۆ پارتی داهاتوو زۆر ئەبێت هیوادارم بەدڵتان بێت  تا پارتی 2خواتان لەگەڵ💕

xanmek

ئازاردانی خوشکەم "تەواو بووە"✓Where stories live. Discover now