part"2"

894 122 109
                                    

POV"ناریا"

تاکەی من لە دۆزەخەدا بژیم بۆچی منیش وەک کچانی تر دڵخۆش نیم بەبوونی براکەم ئایە چی شتێک وای کردووە ئەو دڵخۆش بێت بە ئازاردانی من ئایە هەر بەڕاستی ئەمە چارەنوسە یان براکەم دڵخۆشی منی ناوێت"کاتێک سەیری وێنەی دایک و باوکی ئەکرد"

جەیهۆپ:ناریا وەرە خوارەوە خواردن ئامادەیە "کاتێک ڕۆشتە ژوورەکەی ناریا"

ناریا:دڵم نایبات تۆ بیخۆ

جەیهۆپ:نەخێر پێویستە بێت لەگەڵم نان بخۆیت دەی وەرە"دەستی ناریای گرت  و بردیە دەرەوە لە ژوورەکە"

ناریا:بەڕاستی من تێرم جەیهۆپ

جەیهۆپ:ئەمڕۆ هیچت نەخواردوە بۆیە دانیشە منیش خواردنەکە ئەهێنم

ناریا:ئەمڕۆ جۆنگکووک نەگەڕاوەتەوە ڕاستە؟

جەیهۆپ:تەنها کاری زۆر بوو کاتی نەبوو بگەڕێتەوە

ناریا:ئەو لای ئارایە و گرینگی پێ ئەدات

جەیهۆپ:ئارای خۆشدەوێیت

ناریا:بەڵام ئارا جۆنگکووکی خۆشناوێت زۆرم هەوڵ دا جۆنگکووک لە ئەمە ئاگادار بکەمەوە بەڵام گوێی بۆ نەگرتم

جەیهۆپ:ڕۆژێک بەچاوەکانی خۆی ڕووی ڕاستەقینەی ئارای بۆ ئاشکرا ئەبێت

ناریا:چۆن ئارای ناسی؟

جەیهۆپ:لە ڕێگای کارەوە ئەو لە سەرەتاوە ویستەتی جۆنگکووک لەناو ببات بەڵام جۆنگکووک هەست بە ئەمە ناکات

ناریا:کاری جۆنگکووک تەنها ئەوەی کاری نائاسایی بکات و ئازاری من بدات هیچی تر

جەیهۆپ: ڕۆژێک هەست بە هەڵەکانی خۆی ئەکات

ناریا:بەڵام ئەو کات زۆر درەنگە بۆ پەشیمانی و دوایی لێبووردن

جەیهۆپ:ها جۆنگکووک گەڕایەوە"کاتێک جۆنگکووک هاتە ژوورەوە"

جۆنگکووک:ئۆۆ نانی ئێوارە بەبێ من ئەخۆن

ناریا:جا چی ئێوارەیەک تۆ لەگەڵ ئێمە نانی ئێوارەت خواردوە

جۆنگکووک:ئەبینم زمانت درێژ بووە"کاتێک خەریکی نان خواردن بوو"

ناریا:خۆشەویستەکەت لە ماڵ دەری کردیت چونکە کوڕێکی تر ئەچوو بۆ لای ڕاستە؟

جۆنگکووک:دەمە نەفرەتیەکەت دابخە

ناریا:ڕاستەکان بە ئازارن

جۆنگکووک:بڕۆ ژوورەکەت ئەگەرنا خراپ ئەبێت

ناریا:ئەگەر نەڕۆم چی دووبارە ئازارم ئەدەیت هەر خۆی ئەمە کاری تۆیە

جۆنگکووک:وتم بێدەنگ بە بڕۆ ژوورەکەت "کاتێک کێشای بە مێزەکە و هاواری کرد"

جەیهۆپ:هاوار مەکە

ئازاردانی خوشکەم "تەواو بووە"✓Where stories live. Discover now