.
.
.
.
.من لەگەڵت دەبم
تا ئەو پەڕی پیری
تا کەناری مردن
تا قاقای پێکەوەبوون
تا کۆتا هەناسە
تا ئەوکاتە دەڵێن
خوا لێیان خۆشبێت.
.
.
.
.༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
Mira's P.O.V
لە کۆڵانە تەسک و تاریکەکە، لەژێر ڕوناکی ئەو گڵۆپانەی لە هەر چرکەیەکدا بێت ڕەنگە بکوژێنەوە، کەشێکی سارد و لەرزاوی
بە شۆکەوە لەوەی بەردەمم دەڕوانی…
هەرگیز بڕوام نەکرد ڕۆژێک ئەو ببینم، بینینی ئەو مەحاڵترین ڕوداوی ژیانم بوو هەرچەندە لەگەڵ ئەو لەیەک شار دەژیام
بەڵام هێشتا پێشبینی ئەمەم نەدەکرد
هەرچیەک بێت ئەو ئێستا لەبەردەممە، بۆخۆم تێر ڕادەمێنم لەو ڕوخسارەی چەندین شەو لە مۆبایلەکەمەوە ماچیم دەکرد، سەیری ئەو وردەکاریە جوانانە دەکەم کە بێ هیچ عەیبێک دروستکراوە
وەک بڵێی بۆ ئەوە دروست بووە تا سەرمان بسوڕمێ لە کارە بێ هاوتاکانی خودا، سەرنجی ئەو بەژن و باڵایە دەدەم کە نموونەیەکە بۆ جوانی
هەموو ئەمانە لە یەک کەس کۆبۆتەوە
'ئۆھ سیھون!'
گرنگی نادەم ئەو چی دەکات لێرە، تەنھا خەندەیەکی گەمژانە بەرامبەری دەکەم وەک بڵێی قەد کوڕێکی وا قۆزم نەدیووە
تەنھا سەیری ئەو دەکەم
نازانم چەند تێپەڕی، بەڵام ئەوەندە زۆر نەبوو کە ئاسوودەبم بۆ بینینی هەر کە ڕووی سوڕاندە لای چەپی و ئاهێکی داوە
چەند هەنگاوێک لێی نزیکبوومەوە و کەمێ چەماوە وەک ڕێز
"سڵاو، ئایا پێویستت بە شتێکە؟"
دووبارە سەیری کردم، ئۆھ سیھون بەو نیگایانەی دەتوانێ بە ئاسانی لاشەم ببرێت!
"بەڵێ"
بەردەوام بوو
"تۆم دەوێت"
تەنھا سڕ بووم…
ئەوە پێناسەیەکی گونجاوە بۆ دۆخی ئێستام، تەنانەت کە جوان لە مەبەستەکەشی تێنەگەیشتم بەڵام شتێک لە گەدەمدا هەڵفڕی، دەستم خستە سەر گەدەم، هەستێکی سەیرە…
بە قوڕسی ئەوەی ناو دەمم قوت داوە تا تێبگەم لەوەی چی گووت
"بــ-ـبەرێزم؟ چیت گوت؟"

YOU ARE READING
خۆشەویستەکەم ئۆھ سێھونە | سێھون ✓
Romantikaرێگاكانی مهست بوون زۆرن له ههموویان ئاسانتر چاوهكانت ئەو کاتەی ئایدۆڵی بـەناوبانگی کۆریـا باشور ئۆھ سێھون دەکەوێـتە خۆشەویستـی کچە هەوادارێـکی ژانـەر: درامی، ڕۆمانسـی ⁍ بڵاوکراوەتەوە: ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٣ ⁍ یـەک پەڕەیە ⁍ بیرۆکەی خۆمە!