Part.1

26 2 15
                                    





—————————
Start...

ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم وە بەڕاستی ئەم ماوەیە نامەوێ بچم بۆ نەخۆشخانە دەمەوێ تۆزێ پشوو بدەم مێشکم زۆر جەنجاڵە
وە دەبێ تۆزێ بیر بکەمەوە لەو نەخۆشانەی هەمە دەبێ زوو چارەسەریان بکەم
بۆیە ڕۆشتم بۆ لای بەرێوبەر تا مۆڵەتی هەفتەیەک وەربگرم

بەڵێ من جیۆنگ هاجوون'م وە دکتۆری دەروونیم تەمەنم 25 ساڵە
من بەتەنیا لەگەڵ براکەم دەژیم جیۆنگ هۆسۆک ئەو تاکە کەسە لەژیانم دایک و باوکم لێرە لەگەڵ ئێمە ناژین ئەوان لە کەنەدان
من زۆر بیری ئەوان ناکەم چونکە براکەم بۆتە هیوایەک لە ژیانم
زۆر کات بە جەیهۆپ ناوی دەبەم
من دکتۆری دەروونم وە هەموو کات زۆر لە نەخۆشەکان وەردەگرم چونکە من ئەزمونم زیاترە بەڵام زۆر کات
زۆر بێزار دەبم لە هەموو شتێک وە ئەم ماوەیە دەمەوێ تۆزێ مێشکم ئارام بکەمەوە نامەوێ نەخۆش وەربگرم

چووم بۆ ناخۆشخانە وە ڕۆشتم بۆ لای بەرێوبەر باش بوو مۆڵەتی دام منیش رۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکەی گوێم دەنگی هاواری
پیاوێک بوو وە چووم نزیکی دەنگەکە کەوتمەوە
پەرستارەکان هەموو چوونە ژوورەکە
منیش چوومە ژوورەوە
دڵم لەرزی..
پیاوێکی قۆز بوو هاواری دەکرد دیار بوو کە حاڵی زۆر خراپ بوو زۆر جوان بوو باڵایەکی بەرزی هەبوو

کەس نەیتوانی هێمنی بکاتەوە من خێرا چووم دەستیم گرتوو
چوومە سەری گرتم پەرستارێک دەرزیەکەی دا بە من
و منیش دەرزی هێمنکەرەوەم لێدا
ئەو باش بوو منیش هەڵسام لەسەری

پەرستار: دکتۆرە هاجوون ئەمە نەخۆشێکی نوێیە
تۆ دەبێ وەری بگری

هاجوون: من پشووم وەرگرتووە بەس فایلەکەی بۆم بێنە
بزانم چۆن ئەبێ

پەرستارەکە فایلەکەی هێنا

پەرستار: بەڵام دکتۆرە ئەگەر نەخۆشە وەردەگری ئەوا
یەکێکی ئەو چاوەرێت دەکا لە دەرەوە دەیەوێ دکتۆرەکەی ببینێ

منیش زەردەخەنەم کرد ئەو ڕۆشت وە دانیشتم فایلەکەم خوێندەوە

کیم نامجوون تەمەن 28 ساڵ
خاوەنی کۆمپانیای کیم

واهــ نامجوون ناوێکی خۆشە 
بەڵام بوەستە ئەو دوو شتی ناخۆشی بەسەر هاتووە
یەکەم دایکی مردووە دووەم زەربەیەکی زۆر خراپ بەر سەری کەوتووە یاا بەجدی ئەوە تۆزێ ئەستەمە چارەسەرکردنی
ئای خوایە بەراستی بۆی زەحمەتە
دەبێ من وەری بگرم ئەگەرنا کەس ناتوانێ حاڵی باش بکا
بە بوەستە ئەمە بۆ من زۆر ناخۆشە چونکە دەبێ زۆر لێی نزیک بم تا چارەسەری بکەم وە ئەو جۆرە نەخۆشانە دەگمەنن
ئەمە دووەم نەخۆشما وای لێبێ ئەوەی یەکەم کچێک بوو
وە نزیک بوونم لێی شتێکی ئاسای بوو بەڵام ئەوە پیاوە

فایلەکەم داخست و چوومە دەرەوە تا ئەو کەسە ببینم
سەیرم کرد کورێک لەولا دانیشتبوو هەست کردم لە تەمەنی منە
چوومە لای

هاجوون: کەسی نزیکی نامجوونی وایە؟

$$: بەڵێ تۆش دەبێ دکتۆرەکەی بی
ئێ سڵاو من جیۆن جۆنگکووک کورە خاڵی نامجوون

هاجوون: یانی ئەوەی مرد پورت بوو؟
دەتوانی باسی بکەی چی بووە؟

جۆنگکووک: بەڵێ پورم بوو
هەفتەیەک لەمەوپێش نامجوون و پورم چوون بۆ دەرەوە
وە شەوەکەی هەر بە ئوتومبێلی نامجوون هاتنەوە
نامجوون توشی رووداو بوو زەربەیەکەی زۆر خراپی بەر سەری کەوت وە هەر ئەو کات پورم مرد
وە نامجوون وادەزانێ کە هەڵەی ئەو بوو بۆیە دایکی مرد
وە بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەستم کرد حاڵی باش نەبوو
ویستی خۆی بکوژێ بۆیە منیش هێنام بۆ ئێرە
من دایک و باوکم نەماوە بۆیە لەگەڵ پورم و نامجوون دەژیم

کە جۆنگکووک ئەو قسانەی دەکرد زیاتر دڵم دەلەرزی و دڵم ژانی دەکرد بۆی بەڵام ئەوە ماوەیەکی زۆری دەوێ تا چارەسەر بکرێ
وە ئەوە بۆ من زۆر زەحمەتە بەڵام دەبێ بیکەم

هاجوون: تەواو خەمت نەبێ چارەسەری دەکەم

جۆنگکووک: تکایە دکتۆرە بەس نامجوونم ماوە تکایە
چارەسەری بکە

چاوەکانی رەشەکانی دەبریسکانەوە وا دیارە دەیەوێ بگری

هاجوون: خەمی ئەوت نەبێ پیاو هەموو شتێک دەکەم تا ئەو حاڵی باش ببێ

من رۆشتم بۆ لای بەرێوبەر تا مۆلەتەکەم زیاتر بکەم بۆ ئەوەی
تەنیا ئەو نەخۆشەم پێ بدەن و نەخۆشی ترم پێ نەدەن باش بوو رازی بوو

چووم بۆ ژووری نامجوون جۆنگکووک لەلای بوو
نامجوون هۆشی هاتبوەوە

هاجوون: سڵاو نامجووناا من دکتۆرە هاجوونم

چومە پێش لێی و سەریم بەرز کردەوە بو دەستەکانم ئەو دانیشتبوو لەسەر قەرەوێڵەکەی سەری دانابوو
کە سەریم بەرز کردەوە چاومان لەسەر یەک بوو
ئەو توانای قسەکردنی نەبوو
تەنها سەیری دەکردم
بەڵێ ئەوە هەنگاوە قورسەکەیە کە دەبێ هەموو کاتەکانم بۆ ئەو بێ تا باشتر ببێ تۆزێ

هاجوون: با بڵێین من دەمەوێ ببم بە کەسێکی نزیکی تۆ
تۆ بەمە رازی؟

سەری بە بەڵێ جوڵاند
دڵخۆش بووم بەوە

هاجوون: باشە کەواتە من ئێستا دەرۆم شەو دێمەوە بۆ لات تا
بچین بۆ ماڵەکەت و بە منی نیشان بدەی

هاجوون: بەرێز جۆنگکووک من ئێستا دەرۆم باش شەو
کە هاتم دەرۆین

جۆنگکووک: تەواو خاتوونی دکتۆرە

هاجوون: تەنها هاجوون ئێستا من هاورێی تۆشم

ئەو زەردەخەنەی کردوو منیش رۆشتم




..........





rkive🫂

دەروونی من || RMWhere stories live. Discover now