—————————
Start...گەرامەوە ماڵەوە یەکەم شت کە بینیم خۆری ماڵەکەم بوو
هۆسۆک: بەخێربێیەوە گیانەکەم
هاجوون: سوپاس کاکە
هۆسۆک: مۆڵەتت وەرگرت تا پشوو بدەی؟
هاجوون: ئاهــ کاکە بەس ئەگەر دەزانی چی بوو
(بۆیم باس کرد)هۆسۆک: یااا ئەوە زۆر ناخۆشە بەسەری هاتووە
دەی کەواتە دەتوانی بە ئارامی کارەکەت بکەی مادەم بەس ئەم
نەخۆشەت هەیەچووم ماچێکی ڕوخسارە جوانەکەیم کردوو
چووم بۆ ژوورەکەم گەرماوێکم کردوو رێک خەوتم8:00pm
هەستم بە ماچەکانی دەکرد ئاهــ خۆرەکەم دیسان چی لە من دەوێ
هاجوون: وا مەکە کاکە
هۆسۆک: دەی هەڵسە وا شەو هاتووە
کە وای وت خێرا چاوەکانم کردەوە و سەیری کاژمێرم کرد
باش بوو هێشتان کاتم هەبوو
لەگەڵ براکەم خواردنم خواردوو خۆم ئامادە کرد تا بچیمە نەخۆشخانە بەرێ کەوتملە نەخۆشخانە
چووم بۆ ژووری نامجوونهاجوون: سڵاوو
جۆنگکووک: ئاهـ سڵاو هاجوون
هاجوون: دەی زوو با برۆین بۆ ماڵی ئێوە
نامجوون حاڵی باش نەبوو جۆنگکووک شتەکانی کۆ دەکردەوە
منیش چووم بۆ لای نامجوون
ئەو دانیشتبوو لەسەر قەرەوێڵەکە منیش لەسەر چۆکم دانیشتم
دەستم لەسەر رانەکانی دانا و سەرم لەسەری دانا
نامجوون سەیری دەکردمهاجوون: حەز دەکەی بەیانی چی بکەین؟
نامجوون: هیچ
خورپەیەک بە دڵم داهات کە قسەی کرد
هاجوون: ئاخر دەمەوێ بزانم حەز بە چی دەکەی
نامجوون: نامەوێ هیچ بکەم
من هەڵسامەوە لێی نزیک بومەوە و لە باوەشم کرد
بەڵام
ئەو کە لێم نزیک بویەوە بۆنی کردم
وەک ئەوەی ئاڵودەی ماددەی هۆشبەربێ بۆنی ملی کردم
زۆر خراپ بۆنی ملی کردمنامجوون: دایکە.. بۆنی دایکمت لێدێ... دایکە
هەر بۆنی دەکردم منیش هیچم نەکرد ئەو پێویستی بەوەیە
زۆر نارەحەت بووم پێی بەڵام ناتوانم هیچ بکەم
بەهێمنی خۆمم لێی دوور کردەوە
وە چووین بۆماڵی ئەوان
لە راستیدا من دەبێ زۆر شتئ دەربارە بزانم زۆرشت
تا بتوانم باشتری بکەم بۆ نمونە حەزی لە چ کارێکە یان خواردنێک یان چ شوێنێک یان هەموو شتێکی دەبێ بزانم
کە گەیشتین بە ماڵی ئەوان چووین بۆ ژوورەوە
وە جۆنگکووک ژووری نامجوونی نیشاندام منیش دەستی نامجوونم گرتوو لەسەر شانەکانم دانا و چووین بۆ ژوورەکەی
واهــ ژوورەکەی زۆر خۆشە ئەو کتێبی زۆری هەیە وە مەرکانی جوان و گوڵ و درەختی زۆر لەوانەیە حەزی لە سروشت بێ
ئەوم دانا سەر بێدەکەی پاڵکەوت
لەلای دانیشتم ئەو سەیری دەکردمهاجوون: حەزت لە سروشتە؟
نامجوون: بەڵێ
هاجوون: بەڕاستی سروشت شتێکی جوانە
نامجوون: ئەی تۆ حەزت بە چیە؟
دڵم خۆش بوو کە وەک کەسێکی ئاسایی پرسیاری کرد
هاجوون: ئاا من حەزم لە بۆشایی ئاسمانە
نامجوون: ئاشقی کام هەسارەی؟
هاجوون: زوحەل بەڕاستی ئاشقی زوحەلم
نامجوون زەردەخەنەی کرد
هاجوون: برسیت نییە؟
سەری بە بەڵێ جوڵاند
منیش چووم سوپێکم بۆ ئامادە کرد بە یارمەتی جۆنگکووک
بردم بۆیهاجوون: ئەوە هات دەی هەڵسا بیخۆ
نامجوون: خۆت پێم بدە
هاجوون: من؟
نامجوون: بەڵێ
بە ناچاری پێم دا نامەوێ وا لێی نزیک بم بەس چی بکەم ئەوە کاری منە
من دەبێ لەگەڵی باش بم و گوێ بە هەموو شتێکی بگرم
مامەڵەم باش بێ لەگەڵی چونکە من دکتۆری ئەومدوای ئەوەی تەواوی کرد جۆنگکووک قاپەکەی لێ وەرگرتم و بردی من و ئەو تەنیا ماینەوە
نامجوون: دایکە...
سەیری ئەوم کرد سەیری وێنەکەی سەر دیوارەکەی دەکرد
وە گریا!خێرا هەڵسام و وێنەکەم لێکردەوە نابێ هیچ شتێکی ببینێ و ببیستێ دەربارەی دایکی
نامجوون تورە بوو هاواری بەسەر کردم کە بۆ وام کرد
هەڵساوەو هاتە پێش منی بە دیوارەکە دادا و هاواری دەکرد
جۆنگکووک هات ویستی ئارامی بکاتەوەهاجوون: جۆنگکووک دوورکەوە
جۆنگکووک: ئاخر خراپت بەسەر دێنێ
هاجوون: دوورکەوە!!
نامجوون دەستی لە گەرووم نا خەریک بوو بمخنکێنێ
منیش تا هێزم هەبوو پاڵیم دا دوورکەوتەوەهاجوون: هیچ شتێک نییە بە ناوی دایکت!!
هاوارم دەکرد ئەویش گریا و بێ هێز بوو
هاجوون: گەمژە مەبە دایکت مرد و تەواو بیری لێمەکەوە
و لەبیری بکە!!خێرا دەرزیەکەم لە جەنتاکەم دەرهێنا و دەرزیەکەم لێدا
ئەو بێ هۆش بوو پێش ئەوەی بکەوێ جۆنگکووک ئەوی گرت
و بردیە سەر بێدەکەیجۆنگکووک: بەڕای تۆ ئاوا باشە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ؟
هاجوون: سەیرکە جۆنگکووک ئاوا نابێ بەڵام من کۆنترۆڵم لە دەست دا
جۆنگکووک: نامەوێ جارێکی تر ئاوا بی لەگەڵی بی
من بەس ئەوم ماوەهاجوون: تەواو ببورە دەی من دەرۆم بەیانی دێمەوە
لەوێ ڕۆشتم
چوومەوە ماڵەوە....
rkive🫂