Part.3

11 2 11
                                    




——————————
Start...

لە ماڵەوە
هۆبی لەسەر سۆفەکە دانیشتبوو

هاجوون: هاتمەوە

هۆبی: بەخێربێیەوە گیانەکەم وەرە با برینەکەت تیمار بکەم

هاجوون: با جلێکی ئاسودە لەبەر بکەم

چووم جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد
لەوانەیە بپرسن برینی چی
خۆی دەبێ هەموو دکتۆرەکان یەکێک لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ لای نەخۆشەکان تا ئازاریان نەدەن چوونکە ئەوان نازانن چی دەکەن و چۆن رەفتار دەکەن من تاکە دکتۆرم کە هیچ کەسێ نابەمە ژوورەوە تا بە باشی لێیان تێبگەم زۆر کات ئەوانیش بە بێ ویستی خۆیان ئازارم دەدەن وە ئەم جارە مەرکانێکیان لەسەر قۆڵم شکاند و بریندار بوو

هۆبی: دەی دانیشە با تیمارت بکەم

دوای ئەوەی برینەکەی پاک کردەوە
خێرا چووم خەوتم دەزانم هۆبی ئێستا زۆر خەمی منیتی
چونکە بەس ئەو دەزانێ زۆر ماندوو دەبم بە کارەکەم

بەیانی

هەڵسام لەخەو خواردنم خوارد
زۆر سارد بووم ئەم ماوەیە چونکە ماندووم هۆبی قەت نەیویستووە
ئاوابم بەڵام ئەویش زۆر خەم بە منەوە دەخوا
ویستم بڕۆم بەڵام

هاجوون: هۆبی من خەم مەخۆ باش من باش دەبم تکایە نامەوێ تۆ وا ببینم دواتر خراپتر دەبم

هۆبی هات و ماچی کردم توند لە باوەشم کرد

دواتر ڕۆشتم بۆ ماڵی نامجوون

لە دەرگام دا جۆنگکووک دارگاکەی کردەوە چوومە ژووروە
نامجوون خێرا هاتە باوەشم وە توند منی لە باوەشکرد وای کرد ناڵەیەک بکەم

هاجوون: ئاهــ گیانەکەم چۆنی

نامجوون قسەی نەکرد بەڵام زۆر خراپ بۆنی ملی دەکردم

جۆنگکووک: چاوەرێ مەبە وەڵامت بداتەوە
دوێنێ وتی لێی تورە بوومە نامەوە قسەی لەگەڵ
بکەم

هاجوون: نامجوونااا چۆن دڵت دێ قسەم لەگەڵ نەکەی

نامجوون قسەی نەدەکرد

هاجوون: بچین بۆ پێشانگای هونەری؟

سەری بە بەڵێ جوڵاند

هاجوون: دەی خۆت ئامادە بکە

نامجوون: تۆ ئامادەم بکە

دڵم لەرزی کە قسەی کرد

هاجوون: نابێ گیانەکەم دەی برۆ ئەگەرنا با جۆنگکووک ئامادەت بکا

جۆنگکووک: ئەو یەکجار قسە دەکە ناهێڵێ من بیگۆرم هەر دەبێ تۆ بی تەواو زۆری لێ مەکە

بە ناچاری ڕۆشتم لەگەڵی جلەکانیم دەرهێنا لە کانتۆرەکە
وە چوومە پێش لێی و بلوسەکەم لەبەری دانا
یااا بەراستی شۆک بووم بە لەشە جوان و سەرنجراکێشەکەی
خێرا چاوم لادا وە جلەکەیم گۆری و پانتۆڵەکەیم بۆ دانا و وتم کە لە دەرەوە چاوەرێی دەبم


دەروونی من || RMWhere stories live. Discover now