سێ ھەفتە تێپەڕیە بەسەر ئەوە ڕووداوە
ڤایۆڵێت باشترەبوە وە لیا ئیدی دەستی بۆنەبردوە
ئەوەی یوونگی بەرانبەری كردی كەم نەبوو
بوێری كردنی ناكاتەوە دووبارە بەڵام
ھەر بەقسە و توانجەكانی ڤایۆڵێت بێزار و وەڕەس دەكات
شتەكان زۆر لەوە باشتربوو كە بیری لێدەكردەوە
ڤایۆڵێت كە بوو بە دۆستی مینـ'ـی مەزن
بە تەواوی لەگەڵ ھەموو ئەوانەی نێو كۆشكەكە
دەگونجا تەنھا خاتونی یەكەم نەبێت
كە ھەمووشت دەكات تا لە پێش ھەمووان
ناشرینی بكات بەڵام خۆی ناشرین دەبوو
بە جۆرێك میھرەبان بوو لەگەڵ خزمەتكارەكان
ھەموان خۆشیان دەویست
ناوی بە خانمی بەھار دەركردبوو لە كۆشكەكە
ھەستی كرد ئەمەش وای كردبوو یونگی بە جۆرێكیتر
بیری لێبكاتەوە لەوەی كە یەكەم ڕۆژ بیری لێدەكردەوە"پورێ بوەستە ناتوانم"
بە بێزاری قاچی كێشا بە زەویەكەدا"تەمبەڵ چەند خولەكێكمان ماوە"
دەستی گرت و ڕایكێشا بو دوای خۆی
گەشتنە سەرەوەی گردەكە دیمەنی جوانی كۆشكەكە دیاربوو
لەگەڵ دار چنار و تووەكان تێكەڵبوو ڕەزی مێوەكان و خەلەكان
دەوری كۆشكەكەی دابوو
نزیكی وەرزی پایز بوو گەڵاكان ڕەنگی قاوەی و سور بوو
چاوە سەوزەكانی لە پەرۆشیدا كرابویەوە بە دەوری خۆمدا دەسوڕایەوە بۆ سەیركردنی دیمەنەكە
"كچم لە خوارەوە ڕووبارێك ھەیە
بڕۆ ئەوی كەسێك دەبینی"
سەبەتەیەكی بچووكی دایە دەستی"باشە پورێ"
بێ ئەوەی ھیچ گومانێك بكات سەبەتەكەی وەرگرت و ڕۆشت
وەك چۆن یوونگی متمانەی پێبوو
ئەویش بەو جۆرە متمانەی پێ بوو
كەمێك عەزیەكەی بەرز كردەوە بە گردەكەدا ڕۆشتە خوارەوە
ڕوبارەكەی بەرچاو كەوت كەدەنگی ھاژەكەی ھێندە
خۆشبوو وەك ئاوازی لای لایەی دایكێك بۆ كۆرپەكەی وابوو
ھەرچەند دەبوو ئێستا گژوگیا وشكبان بەڵام
نزیكی ڕووبارەكە كەمێك سەوزی تێدابوو
لەو بەری ڕوبارەكە ھەنێك كەسی بینی كە خەریكی
شەن كردی گەنم بوو خانمێكیان لە تەنیشت بوو
چایی پێدەدان
بەلەمێكی دارینی بینی كە كەسێك پاڵی دابوە لەناوی
كتێبێكی بەدەستەوە بوو پشتی لە ڤایۆڵێت بوو
نزیكی كەوتمەوە لە بەرامبەری ڕاوەستام"یوونگی..!"
بە سەرسوڕمای ناوی ھێنا وەیەكەم جار بوو ناوی بێنێ"ڤایۆلێت..!"
ئەوش سەریسوڕما لە بینینی دۆستەكەی
"پورێ"
"دایكم"
ھەردوكمان پێكەوە گوتیان
ئەمەش وای كرد كەمێك پێبكەنن"دەبێ دایكم ئەوەی كردبێت"
مینگاندی ھەستایەوە دەستیی گرت
بەھێواشی بردییە تەنشتی خۆی"چی دەكەی لێرە"
بە ئاسایی گوتی، سەری سەبەتە دارینەكەی كردەوە
بینی خانمە بەتەمەنەكە شیرینی و میوەی تێكردوە
YOU ARE READING
كۆیلەی سەدەی شازدە🔚
Action"گەورەم، گەر میراتگرت پێبدەم من چیم لێ دێت" "دوای پێدانی میراتگرێك چی لە كۆیلەیەكی وەك تۆ دەكرێ سێ ئەگەر ھەیە یان كوشتن یان خزمەتكاری گەر زۆر بەبەزەیبم وەك بوكەڵەی نێو پێخەفەكەم لای خۆم دەتھێڵمەوە... سنور مەبەزێنە تۆ تەنھاا كۆیلەیەكی" دەمەوێت لە س...