𝗣𝗔𝗥𝗧 𝟭

1.1K 88 106
                                    

( Mi amour )

Enjoy reading
Vot & comment









Jungkook pov


دووبارە لە پارکەکە لەسەر کورسیەک دانیشتووم بەرامبەر گۆڕەپانی یاریەکان سەیری ئەو کچە ئەکەم کە چەن جارێکە ئەیبینم لەم پارکە زۆربەی ڕۆژەکان براکەی ئەهێنێت بۆ یاری کردن
بەڕاستی ئەو زۆر جوانە بە شێوەی دیارە کە تەمەنی لە ۱٦ بۆ ۱۷ ساڵە
هەر کاتێک ئەیبینم هەستێکی سەیریم لا درووست ئەبێت
کە زانیم ڕۆژانە یەت بۆ ئەم پارکە منیش هەموو ڕۆژێک لێرەم و سەیری خۆی و برا بچووکەکەی ئەکەم
ئەوان زۆر لەیەک ئەچن هەردووکیان قژیان ڕەشە و خاوە وە چاوی هەردووکیان شینێکی تۆخی زۆر جوانە

نزیکەی مانگێک ئەبێت کە بینیومە تەنانەت نازانم ناویشی چییە تەنها ئەوە ئەزانم کە هەستم بۆی هەیە
ئەمەوێت بچمە پێشەوە و هەستی خۆمی بۆ دەر ببڕم بەڵام دڵنیام کەو لە کاتەیا هیچ وشەیەک لەسەر زمانم نامێنێت
ئەگەر قسەی لەگەڵ بکەم چی پێ بڵێم
پێ بڵێم کە نزیکەی مانگێکە هەستم بۆت هەیە و هەمووڕۆژێک چاوم لەسەر تۆیە یان پێی بڵێم کە تۆ زۆر جوانیت و سەرنجی منت ڕاکێشاوە

جۆنگکووک: ئااا ناتوانم ناااا!!!

بە دەنگی بەرزەوە وام وت بینیم خەڵکی چواردەورم سەیریم ئەکەن
بەڵام لە هەمووی خراپتر........
ئەو کچەش سەیرم ئەکات

ئایییی خوایە من شەرمەزاربووم
بەخێرای ڕامکرە لایەکیتری پارکەکە

جۆنگکووک: جۆنگکووکی گەمژە گەمژە ئێستا پێی وایە کە تۆ کەسێکی شێتی

دووبارە گەڕامەوە بۆ لای گۆڕەپانی یاریەکان بینیم کە کچەکە براکەی کردە باوەشی و لەوێ ڕۆشت منیش بە بێدەنگی دوای کەوتم ویستم بزانم ماڵیان لە کوێیە
گەشتینە ماڵێکی زۆر گەورە ئەم ماڵە لام ناسراوە؟؟
کچەکە و براکەی ڕۆشتنە ژوورەوە منیش کەمێ سەیری ماڵەکەم کرد و ڕۆشتم








بەدەم ڕۆشتنەوە بیرم ئەکردەوە کە ئەو ماڵەم لە شوێنێک بینیوە



.........




ئااا بیرم کەوتەوە
ئەوە ماڵی ( بەڕێز پارک)ە بیرمە جارێک کە تەمەنم ۸ ساڵ بوو لەگەڵ باوکم هاتم بۆ ئەو ماڵە
بەڵام ئەو کچە چی ئەکات لەوێ؟؟؟
چی ئەگەر کچی بەڕێز پارک بوو
بەڵام ئەوەنەی من بیرم بێت ئەو کاتە بەڕێز پارک هیچ کچێکی نەبوو تەنها هاوسەرێکی نەخۆشی هەموو کە توانای جوڵەی نەبوو

بەدەم بیرکردنەوەکانم گەیشتمە ماڵەوە








End jungkook pov






𝗠𝗜 𝗔𝗠𝗢𝗨𝗥Where stories live. Discover now