𝗣𝗔𝗥𝗧 𝟱

402 62 27
                                    

( Mi amour )

Enjoy reading
Vot & comment








بەیانی


پارک و ن/ت گەیشتنە خانووی دارستانەکە و بینیان خێزانی جیۆن لەوێن
سڵاویان لە یەکتری کرد و ڕۆشتنە ژوورەوە
جۆنگکووک هەر سەیری ن/تی ئەکرد کە چۆن دەستی پارکی گرتووە
حەزی ئەکرد دەستی بشکێنێت


ئێستا هەموویان لە ژووری دانیشتنەکە بوون



خاتوو جیۆن: ن/ت کچم وەرە با ئێمە بچین نانی نیوەڕۆ ئامادە بکەین
ن/ت: باشە


خاتوو جیۆن و ن/ت ڕۆشتن بۆ چێشتخانە جۆنگکووک ویستی بڕوات بۆ چێشتخانە بەڵام جیۆن وەستاندی

جیۆن: چییە خۆ تۆ ژن نیت بچیت بۆ لای ئەوان
جۆنگکووک: تەنها وتم لەوانەیە پێویستیان بە یارمەتی بێت
پارک: کوڕم تۆ واز لە کاری ژنان بێنە تۆزێک لەگەڵ پیاوا دانیشە

جۆنگکووک لە دڵی خۆی:"جا تۆ خۆت بە پیاو ئەزانی"

جۆنگکووک دانیشتەوە و جیۆن و پارک دەستیان کرد بە قسە کردن









لای ن/ت و خاتوو جیۆن






خاتوو جیۆن: ن/ت گیان لە خوێندنەکەت چۆنی؟؟
ن/ت: زۆر باشم خاتوو جیۆن
خاتوو جیۆن: ئای گیانەکەم کەواتە هەر لەخوێندنەکەت بەردەوام بە ئەو کوڕەی من ئەوەنە تەممەڵ بوو بە لە قوتابخانە هەمووجارێ مامۆستاکان بانگیان ئەکرد چونکە زۆر تەممەڵ بوو

ن/ت کەمێک پێکەنی

ن/ت: دیارە حەزی لە خوێندن نەبووە بۆیە وا خراپ بووە
خاتوو جیۆن: ئایش ئەو هیچ حەزی لێ نەبوو جارێکیان لە تاقیکردنەوەی بیرکاری 3 لە 100ی هێنا
ن/ت: بەڕاست!!! ئای ئەوە زۆر زۆر کەمە
خاتوو جیۆن: وایە زۆر کەمە بەڵام زۆر حەزی بۆ وێنە کێشان هەیە بۆیە هیچ کات گرینگی بە خوێندنەکەی نە ئەیا هەمیشە خەریکی وێنەکێشانەکەی بوو بۆیە لە پۆلی 10 وازی لە خوێندن هێنا
ن/ت: منیش زۆر حەزم لە وێنە کێشانە بەڵام هیچی لێ نازانم
خاتوو جیۆن: ئێ زۆر باشە دواتر جیۆن و بەڕێز پارک ئەچنە دەرەوە تۆش بۆ خۆت لەگەڵ جۆنگکووک وێنە بکێشن خەمت نەبێت ئەو فێرت ئەکات

ن/ت زۆر دڵخۆش بوو چونکە بەتەنیا لەگەڵ جۆنگکووک ئەبێت بەڵام نەی ئەزانی کە بۆچی پارک و جیۆن ئەچنە دەرەوە

ن/ت: باشە بەڵام ئەوان بۆ کوێ ئەڕۆن
خاتوو جیۆن: ئەوان هەر لە گەنجیەوە ئەو کارە ئەکەن یەن بۆ ئەم خانووە و دواتر ئەچن بۆ ڕاووکردن
ن/ت: واتە ئەچن ڕاووی ئاژەڵ ئەکەن
خاتوو جیۆن: بەڵێ.... بەڵام تۆ چۆن نازانیت کە هاوسەرەکەت ئەو کارە ئەکات ئەو زۆر زۆری حەز لێیە
ن/ت: ئەو پێی نەوتبووم
خاتوو جیۆن: ئای ڕاستە تۆ زۆر گەنجی و هێشتا بە باشی ئەو ناناسیت بۆیە تێئەگەم کچم


𝗠𝗜 𝗔𝗠𝗢𝗨𝗥Where stories live. Discover now