ڤۆت له یاد مه‌كه نازدار 🧚🏻
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~یۆنجوون سه‌یری یوونگی كرد‌و وتی
" یوونگی هیۆنگ ئه‌مه‌وێ گاز له ملی تایهیۆنگ هیۆنگ بگری وهشوێنهكهش به جوانی دیار بێ له‌سه‌ر ملی كاكم "قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردبوو تایهیۆنگ و یوونگی هه‌ردووكیان هه‌ڵسانه سه‌رپێ تاوه‌كو یۆنجوون ئاقل بكه‌ن بۆ ئه‌م دونیا‌و دونیایه‌كه‌ی تریش
به‌ڵام یۆنجوون ده‌ستی بۆ هه‌ردووكیان به‌رز كرده‌وه‌و و وتی
" بوه‌ستن بوه‌ستن هێشتا قسه‌م ماوه !!!! "یوونگی په‌نجه‌كانی ده‌ستی ئهقرچاندهوهو سه‌یری یۆنجوونی ئه‌كرد واتا قسه‌كه‌ی ماوته زوو بیكه با دوای ئه‌وه چاره‌ت بكه‌م
بێگوومان ئه‌وه یه‌كه‌مجاریان نیه یۆنجوون شۆكیان بكا و به‌ته‌واوی هه‌موویان بێ ده‌نگ بكا
هه‌رگیز نه‌یان ئه‌زانی یۆنجوون شتێكی وا بڵێ چونكه هه‌موویان ئه‌یانزانی
یوونگی خۆشه‌ویستی جیمینه وه تایهیۆنگ هاوسه‌ری جۆنگكووكه
و له‌به‌رده‌م جیمین و جۆنگكووك داوای له یوونگی كردوه گاز له تایهیۆنگ بگرێ ؟ ئه‌م مناڵه به راستی شتێكی ده‌گمه‌نه و قه‌ت پێشبینی كاره‌كانی ناكرێیۆنجوون سه‌یری یوونگی و تایهیۆنگی كرد كه هه‌ردووكیان ئاماده‌ن یۆنجوون بنێرنه دونیایه‌كه‌ی دیكه به تایبه‌تی یوونگی
یۆنجوون زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی به ترسی كرد‌و وتی
" سه‌ره‌تا ئه‌مه ته‌نها یاریه وه سه‌ره‌ی من بوو بوێری به یوونگی بده‌م
وه من بوێریه‌كه‌ی خۆمم گووت هیچ شتێكی هه‌ڵه‌م نه‌كردوه تا تووره ببن "تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكێشاو گوتی
" یۆنجوون یاری به‌م شێوه‌یه ناكرێ !"یۆنجوون كه‌مێك هاته پێشه‌وه چونكه له ترسی تایهیۆنگ و یوونگی زۆر دوور كهوتبوویهوهو وتی
" باشه سه‌یركه با یاریه‌كی دادوه‌رانه بكه‌ین ! ئێمه ده كه‌سین با هه‌لبژاردن بكه‌ین چه‌ند كه‌س ده‌یه‌وێ بوێریهكهم ئه‌نجام بدرێ وه چه‌ند كه‌س نایه‌وێ بكرێ ئه‌وكات به پێی ئه‌وه بریار ده‌ده‌ین
وه شتێكی تر گه‌ر یه‌كسانیش بووین بوێریه‌كه هه‌ر ناكرێ ! ها ئه‌وه شتێكی باش و دادپه‌روه‌رانه نیه هیۆنگه‌كانم ؟؟؟ چی ئه‌لێن رازین هه‌ردووكتان به‌م هه‌ڵبژاردنه ؟ "تایهیۆنگ و یوونگی هه‌ردووكیان پێكه‌نین و بێ بیركردنه‌وه وتیان كه‌وا رازین ئه‌م هه‌لبژاردنه بكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگوومان كه‌س ده‌ست بۆ ئه‌م بوێریه به‌رز ناكاته‌وه له هاورێكانیان
یۆنجوون به ته‌نها ئه‌بێ به‌رامبه‌ر نۆ كه‌س
وه تایهیۆنگ و یوونگی براوه ئه‌بن
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛