ڕق و غیرە کوشتمی!

10 2 13
                                    

یوجین:
من یوجین..... ئەم یادگاریە دەنووسم بۆ کچەکەم 'یون مۆ' تکایە پارێزگاری لەم تیانووسە بکە کچەکەم... دایکت خۆشی دەوێی...!

تەمەنم 17 ساڵە... لەشاری بوسان دەژیم و برایەکم هەیە بەناوی 'یونگی'
لەگەڵ خێزانەکەم زۆر بەختەوەرین... نزیکترین هاوڕێم ناوی'لی ڕەیان'ە و نهێنیکانم دەزانێت

نزیکەی 3 ساڵ دەبێ دەیناسم..

وە لەتەمەنی منداڵیەوە ئاشقی کوڕێکی پورزای باوکم بووم
زۆر هۆگری بوو بووم بەڵام هەرگیز دەرفەتی ئەوەم نەبوو هەستی خۆمی بۆ دەرببڕم

ناوی یون سان بوو... بەڵێ مەبەستم باوکتە!!!!!!

چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێ دەکا:
یوجین pov:
ڕۆژەکەم بە باشی بەسەر برد و لەگەڵ هاوڕێکانمدا لەپارک بووین...
براکەم و کوڕێکی دیکە کە نەمدەناسی لەدوورەوە دیار بوو کە بەرەو ڕووم دەهاتن....

یونگی:یوجین!? خولەکێک تا ئێرە وەرە..... (بە هەناسە بڕکێوە وای وت)
لەوکاتەدا یوجین بەشەرمەوە ڕۆشتە پێشەوە...

یونگی:یوجین سێرکە کێ هاتووە کوڕەکەی مامە یون جۆ ئەوان تازە لە لۆس ئەنجلێس گەڕاونەتەوە سەردانی ئێمەیان کردووە......

یوجین:سڵاو من یوجین خۆشحاڵم بە ناسینت......

یوجین pov:وای ئەو کوڕە زۆر جوانەەەە!!

کوڕەکە:من یون سان زیاتر خۆشحاڵم..... بەڵام من پێشتر نەمبینیوی??

یوجین لەو کاتەدا لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوەو ڕاچڵەکی...
یوجین:ب..بەڵێ ڕاستە..

یونگی قسەکانی پێ بڕی....
یونگی:عااا بەڵێ ئەو کاتەی تۆ بینیت زۆر منداڵ بوو ئەمە کەروێشکەکەی منە(دەستی بە سەری یوجیندا دەهێنا)

یون سان: بەڵێ ڕاستە منیش ئەوکاتانە زۆر گەورە نەبووم بۆیە بە ئەستەم بیرم دەکەوێتەوە..

یونگی پێکەنی...
باران دەستی پێ کرد.....
نمە نمەی بارانەکە بەر ڕوخساری یوجین دەکەوت

یون سان pov: بەڕاستی ئەو زۆر جوانە بەڵێ!!!

یونگی:چاوەڕێی چین? لەبەر ئەم بارانەدا بوەستین?

یوجین:بەڵێ تۆ ڕاست دەکەیت با بڕۆینە ماڵەوە.....

هەمووان گەڕانەوە بۆ ماڵەوە...

لەسەر مێزی نان خواردن کۆبوونەوەو نانی ئێوارەیان خوارد... 

شەو کاتژمێر 11:46خولەک:
یونگی و یون سان و یوجین لە باخچەکەی پشتەوەی ماڵەکەوە دانیشتبوون لەسەر جۆلانەکە...
یون سان : لە چ قۆناغێکی یوجین?

hatred and jealousy killed me! Where stories live. Discover now