ئەگەر شانسی ئەوەم ھەبێ بگەڕێمەوە بۆ ڕۆژانی پێشوو دەڕۆشتمەوە ئەو ڕۆژەی کە بۆ یەکەمین جار قسەمان کرد بۆ ئەو ڕۆژەی دەستی بەسەردا گرتم بۆ ئەو ڕۆژەی کە بەبێ شەرمی گووتی ' خۆشمدەوێی ' .. ئەوەندە لەو ڕۆژە دەمێنمەوە تا لەو جێگایەدا دەمرم مەگەر مرۆڤ چەن جار جوانی گەردوون لە چاوی کەسێکی تردا دەبینێ ؟
🫂🤍🕊🍒——————-
Pov:nusar
Xom
کچەکە زۆر دەترسا ئەو لەژیانی شتی لەو شێوەیەی بەسەر نەهاتوە دڵنیابوو دوژمنەکانی ئەمیرن بەڵام لەلایەکی تریش بیری دەموچاوی کورەکەی دەکەوتەوە کە چەند بە ئەمیر دەچوو ،سەری سورمابوو لە لێک چونیان بەڵام بە رای ئەو ئەمیر هێشتا باڵا بەرزترو چاوکاڵتر بوو دڵبەر تر بوو ویستی بڵێتە ئەمیر لە تێل کە برای هەبێت؟(بەڵام بیریکەوتەوە کە ئەمیر گوتی خوشک و برایەکم نیە )
پاشان نزیک شوێنەکە بویەوە سەیارەیەکی گەورە بە ئەو پەری خێرایی لای کردەوە بۆ پێشیان زۆر لەناکاو بوو تەکسیەکە خێرا ترساو رایگرت نەیەزانی چ مەسەلەیە بەڵام دەستی بڵند کرد کاتی زانی رێی لێ گیرا پیاوێکی باڵا بەرز و ترسناک بەرامبەریان بە کلاشیکۆفێکی زۆر گەورەوە وەستاوە،زۆر ترسا بەڵام دەیزانی ئەمیر وا لە سەریان ناهێڵێتەوە
____________________________________
Pov:شنیا
زۆر ترسام بەڵام ئەمیر پێی وتم کە خەمم نەبێ بە هەر شێوەیەک رزگارم ئەکا دیار بوو دەشیناسێ،منیش بێ یەکو دوو ویستم راکەم کاتێ بەو شتە گەورەوە لە بەرامبەر سەیارەکە وەستا ،بەڵام خێرا گولەیەکی تەقاند بۆ پێیەکانم بەڵام سوپاس بۆ خودا پێم نەکەوت دڵنیابومەوە بۆ ترساندنم بوو بۆیە وەستام دەستێکی گەورە باڵەکانی گرتم و پەلکێشی کردمو رایکێشام منیش نەدەچووم زۆر خراپ رایدەکێشام دواجار کۆڵم دا بەڵام هەر دەبێ رێگایەک بدۆزمەوە دەربازبم ،
یەکەم قسەی بە تورەیی بو بە چاوە سەوزەکان گوتیی
YOU ARE READING
{~پیاوە ناسراوەکەی دوبەی }𝐓𝐡𝐞 𝐤𝐧𝐨𝐰𝐧 𝐦𝐚𝐧 𝐢𝐧 𝐝𝐮𝐛𝐚𝐢
Romanceچیرۆکێکی کوردیە🦋 چی ڕودەدا کاتێک بازرگانێکی گەورەی فرۆشەری جەستەو چەکی دوبەی هەموان لێی دەترسن کاتێک تەنها ناوی دەبیستن وناوبانگێکی گەورەی هەبێ ،تەنانەت پۆلیسەکایش بوێری هیچیان نەبێ لە بەردەمی ئاشقی کچێکی کورد دەبێ بە شێوەیەکی شێتانە ،هاوسەرگیری...