"نابێ نەڕۆم؟ تکایە !!"بە تۆقینەوە گوتی کاتێک قۆڵەکانی کارۆلینی گرتبوو وەک تەنیا هەلی ڕزگاربوونی کاتێک هەوڵماندەدا قایلی بکەین سنی قاوەکە هەڵبگرێت و بڕواتە ژووری دانیشتنەکە کە میوانەکانی لێیە
بەزۆر پێکەنینەکەی ناو دەمم قوت دایەوە و دەموچاوێکی جدیم دروست کرد "لایرا پێویستە بڕۆی دایکم و باوکم شەرمەزار دەبن"گوتم و بەزۆر وام لێی کرد بە ڕێکی بوەستێ
دەترسم بوونی نات لێرە ئەوی نیگەران کردبێ...!!
"شێوەم ڕێکە؟"پرسی
سەیریم کرد عەزیەیەکی کرێمی کورتی لەبەر بوو کە تا سەر چۆکەکانی بوون و قۆڵەکانی درێژ بوون و لە قەدیەوە تەسکبوو و پاشان دوبارە فش بوویەوە لەگەڵ پێڵاوێکی کرێمی پاژنە بەرزی کراوەش؛قژی کە هەمیشە بە کراوەیی جێدەهێڵێ ئەمرۆ بۆیمان لە پشتەوە بە بەری بەستبوو و مکیاجێکی جوانی سەرنجڕاکێش بەڵام سادە.
خۆشکەکەم بەتەواوی بێوێنە بوو !!
"وەکو هەموو کات زۆر ناوازەی !"بە دڵنیایەوە گوتم
سەرنجم ڕۆیشتە سەر دەیڤد کاتێک هاتە ئەوێ و سەیری لایرای کرد لەسەرەوە بۆ خوارەوە لە چاوەکانی دیاربوو کە بەدڵی بوو "بەو شێوەیە بێیتە ئەوێ کوڕەکە ڕادەکات"بە رابواردنەوە گوتی بەڵام لایرا ڕاستەوخۆ سنیەکەی دانایەوە و گوتی کە ناچێت
"دەیڤد !!"لەگەڵ کارۆلین بەیەکەوە بە توڕەیی گوتمان
بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردین "گاڵتەم کرد سوێند دەخۆم، زۆر جوانیت تەنیا پێویستە ئێستا بێی نەهاتنت درێژەی کێشا !"گوتی و ماچێکی نێوچاوانی کرد
YOU ARE READING
𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بەردەوامە لە هە...