☆゚.*・。゚Chapter eleven ☆゚.*・。゚
- نەخۆشـخانەی دەروونی !
~'إن كنتَ لا تحبني فاتركني أحبك وأكون بقربِك اجعلني على هامش حياتِك
"بەیانی باش"بە خەندە درەوشاوەکەی ڕۆیشتە ژوورەکەی بەڵام ئەو پشتگوێی خست و تەنیا پەرستارەکەی وەڵامی دایەوە
"بەخێربێیت"پێی گوت و سنی خواردنەکەی هەڵگرت بردیە دەرەوە و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست
"بەیانی باش ویلیام"بە زمانی فەرمی وەک پزیشکێك پرسیاری کرد پاشان لە کورسیەکەی بەرامبەر جێگاکەی دانیشت
نەیدەتوانی لێدوانی دەموچاوی ئەو کچە بخوێنێتەوە کە هەمیشە وەك کتێبێکی کرابووە لە پێشی، بەڵام ئێستا دەموچاوی هیچ لێدوانێك یان هەستێکی پیشان نەدەدا ئەوەش نیگەرانی کرد لەوەی شتێك بووبێت یان شتێکی زانیبێت کە نابێ بیزانێ -هەرچەندە دەیزانی زووبێت یان درەنگ هەمووان ئەوە دەزانن-
"پێم گوتی تۆم ناوێ وەك پزیشکێك! ئەوەندە کەسایەتیت کەمە کە هێشتا بەردەوامی ؟!"
هیچ کاری لێ نەکرد ئەو قسانەی چونکە ڕاهاتبوو لە هەر وشەیەك لەنێوان لێوەکانی بەرامبەری دەردەچن،پشتگوێی خست و دەفتەرە بچوکەکەی لە گیرفانی چاکەتە پزیشکیەکەی دەرهێنا و چەند دێرێکی لەسەر نوسی
"پەشیمانی؟"بە هێمنی پرسیاری لێی کرد
"بەڵێ،لەوەی ئێستا لەبەرامبەرم دانیشتووی"بە ساردی گوتی و چاوی سوڕاند
YOU ARE READING
𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بەردەوامە لە هە...