ڤایرۆس

311 54 115
                                    

بەنێو ڕێڕەوەکان دەڕۆشتمە قوتابخانە


قاچم بەولا و بەولادا دەبرد وەک ئەوەی سەرخۆش بم
زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارم ناسڕاوە

هەر لە دوێنێشەوە وە دووای ئەو کارەساتە....

من حەزم لە کارەساتە

هەر دوێنێ شەوەوە هیچ نەخەوتووم بیرم لای کارەساتەکە بوو یەکەم ماچم ، سەرم لەنێو بالیفەکەم نوقم دەکرد جار جارە بە پێیەکانم شوتم لە سیسەمەکە دەگرت

شتەکان لێڵ بوون خۆشم بەباشی بیرم نایێ چۆن بوو ، پاش ئەوەی ماچی کردم وەک ماددەی هۆشبەرێک هۆشم لەخۆم نەما ، بەڕاکردن دوای ماچەکە گەڕامە ماڵەوە لام گرنگ نەبوو چەند بەرازی پەمەیی لە دەور و بەرم هەن

هیچ بایەخم بە وانەکان نەدا دوێنێ شەو ، وا بڕوا نمرەکانم وەک شوشەیەک بەرز بەر ئەرزەکە بکەوێ تێک دەشکێن، ئەوڕۆ یەکەم جارە وەک مرۆڤێک دەربکەوم

قژم جوان شانە کردبوو تا خوار شانەکانم هاتبوون، پانتۆڵ و بلوزێکی پەمەیی بییازی،م لەسەر لەبەربوو ، مەیکئەپێکی کاڵم کردبوو

ئەو وام لێ دەکات وەک خاتونێک رەفتار بکەم

زۆر بەپەرۆش بووم دوبارە بیبینمەوە

چۆن سڵاوی لێ بکەم ؟

بەیانی باش چۆنه؟

نا باشترە بپرسم "بە سەلامەتی گەیشتیتەوە؟"

نازانم ئایە ئێمە بە فەرمی ژوان دەبەستین؟

، لە ئێستادا دۆعا دەکەم هیچ خۆم شەرمەزار نەکەم

ئەمڕۆ سەیری خشتەی وانەکانم کرد ، وانەی فیزیا و بایۆلۆجی،مان بەیەکەوە هەیە

تەنها چەند خولەکێک مابوو زەنگ لێبدا

وانەی یەکەم فیزیایە

ڕۆشتمە ژووری فیزیا لەوێ نەبوو

واتا پێش ئەو لێرەم؟

بە هێواشی لەسەر یەکێک لە تاقەکان دانیشم جدان و کتێبەکانم بە ڕێکی لەسەر تاقەکە دانا  ، هەستی نامۆم بۆ دروست بوو

هەرگیز پێشتر وانەبوومە

مەبەستم پێشووتر قژم لەسەرەوە بە ئاڵۆزی کۆ دەکردەوە و چاولیکەکانم لەچاو دەکرد بە هودیێکی ڕەساسی گەورە کە خۆمی لەناو نوقم دەبوو دەمپۆشی و گرنگی،م بە جۆری قەڵەم و جدانەکانم نادا هەموو کات بە پەرش و بڵاوی دەبینرا

مەگەر لە جیهانی دووەمدا✔️Where stories live. Discover now