لە ئێدی بە دوور بە

289 61 25
                                    

" بۆ چ شتێک؟"

ماڕکس بە هێواشی سەری بەرز‌ کردەوە وەک بڵێی هەر بەڕاست ئەوە دەپرسی؟

خۆشم هەمان پرسیارم لەخۆم کرد

هەر بەڕاست ئەوە دەپرسم ؟

خەریکە دونییا بەسەرم کاوڵ دەکا منیش دەڵێم بۆ چ شتێک داوای لێ بووردن دەکەی؟

 
کەوتمە ناو بارودۆخێکی شەرمەزار کەرانە

ماڕکس چاوی لەسەرم لادا

سەیری ئەوپەڕی جادەکەی دەکرد

شنه بایی سارد دەستی کرد بە یاری کردن لەگەڵ قژە ئاوریشمە ڕەشەکەی

سەرنجڕاکێش بوو

"...بەهەرحاڵ...زۆر نزیکی ئەو گەوجە مەکەوە"


" کامە گەوچ؟ خۆت ئەڵێی؟"

تەعلیقم هاوێش و خەندەیی گاڵتە جارانەم کرد

ماڕکس سەری سوڕاند
ئاڕاستەی چاوەکانی گۆڕدرا بۆ نێو چاوانم

شێوەی جدی هەڵگەڕا

دانی پێ دادەنێم زۆر ترسێنەر بوو

" ئێدی "

ناوی ئێدی بە چرپاندن هێنا

خەندەکەی ڕوخسارم کەوت

دەنگە گڕەکەی نزم بۆوە

" بۆ ؟ چ کێشەیەک لە ئارادایە ؟ بەڕای من کوڕێکی زۆر دڵ پاک و شیرنە ...هەموو کات یارمەتیم دەدات"
بە ئاسایی گوتم و شانەکانم هەڵتەکاند

چاوەکانی ماڕکس تیژ بوونەوە

هەستم دەکرد سەیری ناو ڕۆح،م دەکا

بۆ ساتێک دڵم کەوتە خوارەوە

" باش نیت لە زانینی ڕووی ڕاستی کەسەکان خاتوو ستاڕ...... ،ئەو کێشەت بۆ دەنێتەوە"

قۆڵەکانم لێک ئاڵاند و نزیک کردەوە لە سینگم

برۆیێکم هەڵبڕی

" بەڕاست؟ مەگەر خۆم لەو گەوجە بەدوور بگرم کە کێشە دەنێتەوە ئەوە هەر ئێستا لەبەر دەممە...ئایە پێوسته ڕابکەم؟"

ماڕکس ئاخێکی توڕەی هەڵکێشا و دەستی لەناو گیرفانی دەکرد

" ستاڕڵا ئێدی کوڕێکی خراپە"

مەگەر لە جیهانی دووەمدا✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang