Part3

68 20 103
                                    


Pov:سۆنوو

هەستام لەخەو زۆر ماندوو بووم بەهۆی دوێنێوە خۆم بۆ قوتابخانە ئامادەکرد چوومە دەرەوەی ژوورەکەم دایکم لەپێش خۆم بینی زەردەخەنەیەکم بۆکرد

:بەیانی باش دایکە

د. سۆنوو:بۆچی دوێنێ کە ڕۆشتن هاریتان نەبرد

:ئێ ئەوا...
دەنگێک لەدواوە هات

سۆیۆن:من نەمویست پێویست ناکات خۆت بەسەر سۆنوو توڕەبکەیت

د. سۆنوو:بەچ مافێک ئەوەنە بێڕێزانە قسەم لەگەڵ ئەکەیت

سۆیۆن:لەجیاتی ئەوەنە لۆمەی من بکەی لەسەر هەموو شتێک بڕۆو گرنگی بە  شازادە ساختەکەبدە هاری

دایکم زلەیەکی لە سۆیۆن دا و چووم خێرا سۆیۆنم دوورخستەوە

د. سۆنوو:زۆر بێڕێزی ئەمجارە بەو زمانە پیسەت ئاوا قسە بەرامبەر من نەکەیت تێگەیشتی(بەتوڕەیەوە)

:دایکە بەسە بۆچی بەرامبەر سۆیۆن ئاوا ڕەقی ئەو کچتە نەک هاری بۆچی هەمووتان ئاوا مامەڵەی لەگەڵ ئەکەن

سۆیۆن:سۆنوو واز بێنە با نان بخۆین کاتی قوتابخانە نزیکە ئەبێ بەڕێز جوو ببینم

د. سۆنوو:بە هیچ شێوەیەک ئەو پیاوە نابینی

:بەسە سەرەتا وەک دایکێک ئەرکی خۆت بەسەر کچەکەتەوە بە جێبگەینە ئەوکات ئەتوانی پێی بڵێی کێ ببینێ و کێ نەبینێ

لەگەڵ سۆیۆن چووینە چێشتخانەکە سۆیۆن هیچ باشدەرناکەوت
دەستیمگرت

:سۆیۆن نیگەران مەبە همم

سۆیۆن وازی لە خواردنەکە هێناو سەیریکردم

سۆیۆن:تۆ بیت باشەبی

:تێگەم بەڵام هیچ نەبێ ئاوا لەدڵی خۆتی مەهێڵەوە هیچ نەبێ بگری با کەمێک دڵت ئاسوودەبێ

سۆیۆن:ناتوانم بگریم وەک بڵێی فرمێسک بۆ من درووستنەکرابێ ناتوانم بگریم

:بە دڵی خۆت نانبخۆ درەنگە

نانمانخوارد و ڕۆشتینە قوتابخانە کوڕەکانمان بینی و سڵاویانکرد

:سڵاو کوڕینە چۆنن

سۆیۆن:سڵاو من ئەچمە پۆل

:باشە

جەیک:ئێسە چییەتی
هاری لە تەنیشت منۆ وەستابوو نەمویست هیچ بڵێم چونکە سۆیۆن حەزناکات ئازانم

:تەنها ماندووە

هاری:بیستم دوێنێ چوون بۆ شانشینی یانگ

:بەڵێ چووین تۆمان نەبرد چونکە نەمانویست
هەستم کرد بە قسەکەم هاری نیگەرانبوو

هیسنگ:سۆنوو...
بەچاو ئاماژەی ئەکرد واڕەفتارنەکەم

هاری:منەچمە ژوورەوە بەیارمەتیتان

The vampire world.Where stories live. Discover now