Part9

60 10 18
                                    


Pov:هیچکەس

هەمووان خۆیان بۆ گەشتەکە ئامادەکردووە بەڕێکەوتن بۆ شوێنەکە لە شوێنێکی خۆش و پڕ سەوزایی بوون کۆشکێکی گەورەی لێبوو بۆ مانەوە و پشوودان

مامۆستا:ئەمڕۆ چالاکی زۆر ئەنجام ئەدەین سەرەتا بچن پشوبدەن دووایش وەرن نان بخۆن قاتی سەرەوە بۆ کچەکان و خوارەوە بۆ کوڕەکان

هەمووان چوونە ژوورەکانیان

سۆها:سۆیۆن قاچت باشترە هەستەکەم ئەشەلی

سۆیۆن:باشم بەڵام کە لەسەری ئەڕۆم کەمێک ئازاری هەیە

سۆها:ئاگاداری خۆت بە کەواتە

سۆیۆن:خەمت نەبێت

دەرگاکە کرایەوە کارینا هاتە ژوورەوە

کارینا:ژوورەکانی تر گیرابوون بۆیە ئێرەم بەرکەوت

سۆیۆن:کێشەنییە وەرە ئێمە سیانین بە تۆوە چوار

سۆها:ئا ڕاسەکەی هایۆن لە کوێیە

سۆیۆن:ئەو ووتی ئەچێتە باخچەکە

کارینا:ناچارم گەرنا حەزم لە چارەتان نییە

سۆها:کەواتە قسەی زیا مەکە و بێدەنگبە



Pov:سۆنوو

هەمووان چونە ژوورەوە منیش هاتمە باخچەکە هاوایەک هەڵمژم کتێبێکم هێنا و لەسەر کورسیەک دانیشتم دەستم کرد بە خوێندنەوە دەنگێک کەشەکەی لێ تێکدام

هایۆن:بە یارمەتیت شتێکم لەسەر کورسیەکە دانابوو لە ژێرتە

:ئا باشە
هەستام

دەستە سڕێکی بچوکبوو

هایۆن:سوپاس ببورە بێزارمکردی

:کێشەنییە

ئەو ڕۆشت هایۆن کچێکی گۆشەگیرە کچێکی خانەدانی پلە چوارە کە لە قوتابخانەکەمان وەک هەژار سێرەکرێن زۆرجار توشی شەڕ و گێچەل ئەبێتەوە

دوای کەمێک بێزاربووم و هەستام چومە ژوورەوە لای کوڕەکان

جۆنگوۆن:سۆنوو تۆ بۆنەکەی منت نەبینیوە

:نا نەمدیووە

جۆنگوۆن:لە جانتاکەم بوو

جەی:مامۆستا بانگمان ئەکات بۆ نانخواردن

چووینە باخچە گەورەکە و مێز لەمسەر بۆ ئەوسەر دانرابوو

لە بەرامبەر سۆیۆن دانیشتم

:های خوشکم چۆنی

سۆیۆن:باشم

جۆنگوۆن ویستی بچێت کە تەکی دابنیشێت بەڵام تێسان هات و دانیشت لای سۆیۆن و قاپێک برنجی خستە بەردەمی جۆنگوۆن چەقۆت لێ دایە خوێنی لێناهات ئەتوانم بڵێم زۆر ترسناکە کە توڕەئەبێت

The vampire world.Where stories live. Discover now