Out of love

85 14 3
                                    


Love you honey just breathe.....

فرمێسکی بێ ئوومێدی لە چاوەکانی دەهاتنە خوارەوە کاتێک بیرەوەریە تاڵەکان مێشکیان شێواندبوو کۆتاییە ناخۆشەکان لەسەر زەویەکە دانیشتبوو سەیری دەوروبەری دەکرد شتو مەکە باکارهاتووەکان....خۆی وەک شتومەکەکان دەبینی...

نا ئوومێدە چۆن دەبێت خۆشەویستیەکی وەها بەهێز و ناوازە کۆتایی بێت بە خراپترین شێوە لەم گەردونەدا...؟ئەگەر لەگەڵ کەسێکدا زۆر نزیک بیت واتای ئەوەیە هەرگیز پێکەوە نامێننەوە...؟ئایا بەڕاستی ئاسانە کەسێک بە تەواوی ژیانت بزانی لە کاتێکدا ئەو هیچ واتایەک بەتۆ نادات...؟

ترسا کاتێک دەنگی دەرگاکەی بیست سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد..

"خاتوون پێویستە هەندێک خورادن بخۆیت نانی بەیانیم بۆت هێناوە تکایە دەرگاکە ب...."

"سوپاس من برسیم نیە دەتوانیت خواردنەکە بگەڕێنیتەوە و بەتەنها جێم بهێڵیت..."

بێدەنگی....

ئافرەتەکە شوێنەکەی بەجێ هێشت و دیانا گەڕایەوە ناو بیرکردنەوەکانی...

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

"کارێکی باشت کرد...!دەبێت پارەکە ئێستا لە ماڵەکەت بێت...!"
پیاوە پیرەکە زەردەخەنەی کرد و پەیوەندیەکەی داخستەوە پێش ئەوە مۆبایلەکەی بخاتە گیرفانیەوە ڕوویکردە سکرتێرەکەی

"کەواتە تایهیۆنگ لەکوێیە...؟بۆچی هێشتا لێرە نیە...؟!ئێمە ئێستا ناڕۆین..؟"
بە ئاسایی پرسیاری کرد کاتێک بەسەر پلیکانەی فڕۆکە تایبەتیەکەی سەردەکەوت و بەڕێز کانگ بەدوایدا دەڕۆیشت وەستا کاتێک وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوی بیست...

"گەورەم بەڕێز تایهیۆنگ ڕۆیشت بۆ ئەمەریکا گووتی کە چەند کارێکی گرینگی هەیە دەبێت ئەنجامیان بدات هەر لەبەر ئەوەش بوو هات بۆ ئێرەش..."

"ک کاری گرینگی چ چی...؟!"
کیم دەیویست خۆی ئارام دەربخات و شڵەژانەکەی دەرنەخات

"بمبورە گەورەم هیچ کەسێک تەنانەت منیش نازانم بۆ چ کارێک ڕۆیشتووە تەنانەت هیچ پاسەوانێکی لەگەڵ خۆیدا نەبردووە تەنها سکرتێرە تایبەتیەکەی خۆی بردووە..."
سکرتێرەکە گووتی کاتێک سەری چەماندەوە بەمانای داوای لێبووردن

"ئۆه....ئممم...ب با ئێستا بڕۆین..."
کیم گووتی و هەموویان لە جێگاکانیان دانیشتبوون کاتێک فڕۆکەکە دەستی کرد بە فڕین...

^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^

لەسەر زەویەکە دانیشتبوو پاڵی بە جێگاکەوە دابۆوە چاوەکانی داخستبوو کاتێک گویی لە لێدانی دەرگاکە بوو ئەمە ٦ م جارە گوێی لە لێدانی دەرگاکە دەبێت لە بەیانیەوە لەوانەیە خاتوونەکە بێت داوای لێ بکات نان بخوات...

ئاهێکی دایەوە چاوەکانی بە ماندووی سوڕاند..

"تکایە بەتەنها جێم بهێڵە..."
دیانا گووتی بە ماندوویی بێدەنگی باڵی بەسەر شوێنەکەدا گرت وایزانی کە خاتوونەکە ڕۆیشتووە بەڵام هەڵە بوو دوای ماوەیەکی کەم دووبارە گوێ بیستی دەنگەکە بوەوە...

لەدەرەوەی خۆشەویستی|Park jiminWhere stories live. Discover now