Out of love

33 12 10
                                    


Love you sugar...

"جیمینننن...!!"
هاواری دەکرد و دەگریا

"جیمیننن تکایە...!"
فرمێسکەکانی دەکەوتن ڕایدەکردە دەرەوە بۆ ئەوەی بڕوات بۆلای

"جیمین گیانی من تکایە ئاماژەیەکم پێ بدە...!!لەکوێیت...!"
تاکسیەکی گرت و بەرەو شوێنی گومان لێکراو ڕۆیشت

دوای گەیشتنی بە شوێنە نامۆکە پارەکەیدا و بەرەو دارستانەکە ڕۆیشت

"جیمین...!!!ئازیزم...؟!!"
هاواری دەکرد و بەناو دارستانەکەدا دەڕۆیشت

"جیم...."
نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات کاتێک بینی جیمین لە بەردەمیدا کەوتوە وایکرد دیانا لە هەناسەدان بوەستێت...

"جیمین...!!!جیمین...!!!!"
بەخيرایی ڕایکرد بۆلای

"جیمین...؟!!چی ڕویداوە ئازیزم..؟!!چیت بەسەر هاتووە...؟!!!جیمین بۆچی هاوڕێکانت گووتیان توشی ڕووداو بویت...؟!!!یاااا جیمین تکایە چاوەکانت بکەوە...!!جیمیننن چی ڕوویداوە...؟!!!گوێت لەمنە...؟!!"
چاوەڕێی کرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو تەنانەت هیچ جوڵەیەکی نەبوو

"هەستە...!!جیمین...!!هەست..."
فرمێسکەکانی دەکەوتن بە خراپی دەگریا نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات کاتێک بینی تەواوی شوێنەکە بە گڵۆپ ڕووناک کرایەوە....

"ششش...!بمبورە من تەنها ویستم....ئەوە تەنها پرانکێک بوو....زۆر داوای لێبوردن دەکەم....!"
لەناکاو دەنگێکی ئاشنای بیست سەری لەسەر سنگی هەڵبڕی و سەیری خاوەن دەنگەکەی کرد

"من پرانکم کردی وەکو تۆ کاتێک پرانکت کردم...بەڵام سەیری خۆت بکە....تکایە مەگری....هەست بە گەمژەیی دەکەم....هێمن بەرەوە....ڕیلاکس تکایە..."
جیمین گووتی کاتێک دیانا سەیری لایەکی دیکەی دەکرد خەریک بوو خوێنی دەکوڵا...

"هیچ شتێک هەیە کە پيویست بکات پرانکی لەسەر بکەیت...؟!!!"
هاواری کرد بەسەریدا و پاڵی پێوە دەنا لە سنگی دەدا کاتێک هەستایەوە سەرپێیەکانی و بە توڕەیی سەیری دەکرد

"خۆشم..."

"دەستم لێمەدە پارک....!!!"
دیانا هاواری کرد کاتێک جیمین ویستی دەستی لێ بدات

"ڕقم لێتە...!!!!ڕووخسارتم پیشان مەدە...!!!"
دیانا گووتی و پەنجەی بەرز کردەوە و ویستی بڕوات

هەنگاوی یەکەمی نا بەڵام بەداخەوە بۆ هەنگاوی دووەم نەیتوانی چونکە لەلایەن جیمینەوە گەڕێندرایەوە و باوەشێکی توندی پێداکرد...دیانا دانەکانی جیڕ کردەوە و هەوڵیدەدا خۆی ڕزگار بکات جیمین دەستی بەسەریدا دەهێنا و وایکرد ئارام ببێتەوە بەڵام توڕەییەکە هەر لە دڵیدایە...

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 25, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

لەدەرەوەی خۆشەویستی|Park jiminWhere stories live. Discover now