08

806 87 182
                                    





















ئەم عەزێ سورەی لەبەر بوو کە نیوەی سینگی دیار بوو بنێشتەکەی لەنێو دەمی بوو قژی پەمەی کردوە هەر لە خۆی دێ لەگەڵ بیتنایا قاقای لێ ئەدا لە کاتێکا دڵی ئاگری گردوە چونکە جۆنگکوک نەهاتوە



هەموو ئەو کەسانەی بانگی کردون لێرەن ئاهەنگێکی گەورەی کرد هەموو کەسێکی بانگ کرد کە ئەیانناسێ سیفاک لەوەتەی گەشتوە لێی دورنەکەوتۆتەوە خەریکە ئەیخوا ڕێک


کۆتا ماچی لەسەری جێهێشت و ڕۆشت بۆلای دۆنگ و هەندێک پیاو کە وەستابون هەناسەی ئاسودەی هەڵکێشا گڵۆپەکان کوژانەوە ئەمیش لە تەنیشت کێکەکە وەستا قژە پەمەیەکەی بردە دواوە و دەستەکانی تێکەڵی یەک کرد و چاوەکانی داخست




ئاواتی خواست کە لە سیفاک و باوکی ڕزگاری بێ و مۆمەکانی کوژاندەوە هەموان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان و فیکە لێدان باوکی و دایکی دوای ئەوەی دیارێکەیان دا پێی لە هۆڵەکە ڕۆشتن بەخێرای گۆرانی هۆڵەکە گۆڕا و گڵۆپە ڕەنگاو ڕەنگەکان پێکرا و کردیانە مەلهە


زۆر چاوەڕێی کرد بێ بەڵام نەهات ئاهەنگەکەش تەواو بوو لەگەڵ سیفاک گەڕایەوە ماڵەوە چۆیە ژورەکەی بە بێ جەوی و خۆی گۆڕی و گەڕایەوە خوارەوە تا دەرچێ


دۆنگ:بۆ کوێ؟

مێلینا:دەرەوە باوکە وە دواتر ئەچمە ماڵی بیتنا لەوێ ئەمێنمەوە


همهم.ێکی کرد چونکە لە کۆتاییا ناتوانێ قسە بکا ئێستا ئەو لە تەمەنی یاساییە مێلینا بە بێزاری چۆیە دەرەوە ڕۆژی لە دایک بونی بۆیە ژەهر بۆی بۆ نزیکترین باڕ ڕۆشت زۆر بە کەمی کەسی لێبوو سوجۆ و خواردنی داوا کرد


یەکێک لە خەونەکانی ئەوەبون کاتێ ئەبێتە تەمەنی یاسای بخواتەوە تا هیچی بیر نەمێنێ لە سیفاک نە باوکی نە جیۆن


کەسێک لە بەردەمی دانیشت سەری بەرزەوە کرد بەخێرای زەردەخەنەی کرد ئەمیش بە هێمنی سێری ئەکرد

جۆنگکوک:شەرمە بانگم ناکەی لەگەڵت بخۆمەوە


مێلینا بەخێرای بیری هاتەوە کە ئەو نەهات بۆ ئاهەنگەکە بە مۆنی سێری کرد و ڕوی سوڕاند نایەوێ قسەی لەگەڵ بکا بەهیچ شێوازێ


جۆنگکوک سەری سوجۆکەی لابرد و پەرداخە بچوکەکەی مێلینای پڕ کرد و دواتر هی خۆی پڕ کرد مێلینا چۆپستیکەکەی گردە دەستیەوە و دەستی کرد بە نان خواردن دواتر سوجۆکەی بەرز کردەوە هەر لەبەردەم جۆنگکوک و هەموی خواردەوە


جۆنگکوک:فێر نەبوی کە نابێ لەبەردەم گەورە بەم شێوازە بخۆیتەوە ڕوت بسوڕینە بە بیست ساڵ لە تۆ گەورەترم

From hell to heaven حيث تعيش القصص. اكتشف الآن