05

807 95 58
                                    

















لێی دورکەوتەوە و دانیشت بەرامبەری دەستی ڕاکێشا تا یەکێک لە جگەرەکانی باتێ جۆنگکوک سەری بە نەخێر جوڵاند

جۆنگکوک:نەخێر مێلینا

مێلینا:بۆچی؟

جۆنگکوک:پێویستە بۆستی لە جگەرە کێشان ئەگەرنا بە باوکت ئەڵێم یان نەخێر پێویست ناکا من سزات ئەدەم

مێلینا:بەڵام بۆچی تۆ هەمیشە جگەرە ئەکێشی

بە گرژی وتی کاتێ دایە سەر سینگیا جۆنگکوک برۆی گرژ کرد و دەستەکانی گرت لە نێو دەستەکانی گوشی بە توندی

جۆنگکوک:ئەم حەرەکانە لەگەڵ من ناکەی جارێ تر

مێلینا تەنها بە ترسەوە سەری جوڵاند تەنانەت ئەتوانێ قسە بکا؟ نەخێر بێگومان

بێدەنگی کەسی سێیەم بوو لە نێوانیان مێلینا سێری ئەکرد ئەویش جگەرە لەسەر جگەرەی ئەکێشا

مێلینا:بەڕێز ماریۆنال جیۆن پیاو لە چی کاتێکا جگەرە ئەکێشێ؟


بە هێمنی لێی پرسی هەمیشە ئەیویست وەڵامەکەی بزانێ کاتێ ئەیبینی باوکی زۆر جگەرە ئەکێشێ کاتێ خەمبار بوو کاتێ توڕە بوو کاتێ دڵخۆش بوو ئەو نەئەوەستا لە جگەرە کێشان جۆنگکوک بە هەمان شێوە وایە بەڵام ئەم هیچ هەستێک لە ڕوخساری نیە بۆیە بۆی قورسە بزانێ کە هەست بە چی ئەکا



جۆنگکوک:پیاو جگەرە ئەکێشێ کاتێ توڕەیە یان کاتێ ئاشقە

مێلینا:تۆ کامیانی؟

جۆنگکوک:من کامیانم مێلینا تۆ بیڵێ؟! لە ئاشق ئەچم؟!

مێلینا:نەخێر بەڵام لە توڕە ئەچی تۆ زۆر جار توڕەی لەبەر...-

نەفرەت خەریک بوو خۆی توش بکا جۆنگکوک نازانێ کە مێلینا بە کەسایەتی جایکۆب ئەزانێ یان مێلینا وا بیر ئەکاتەوە کە نازانێ جارێکیان لەسەر مێزی ئۆفیسەکەی پەڕاوەکانی دۆزیەوە و خوێندیەوە لە کاتێکا دەستەکانی ئەلەرزی


جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی لاری کرد و خۆی لە مێلینا نزیک کردەوە و دوکەڵی جگەرەکەی کردە سەر ڕوخساری

جۆنگکوک:یینا تۆ من بە گەمژە ئەزانی یان خۆت گەمژەی؟

بە هێمنی وتی کاتێ دەستەکانی لە قۆڵی ئەخشاند تەزوو بە گیانی مێلینا هات

From hell to heaven حيث تعيش القصص. اكتشف الآن