Ther old memoriesمن کچێکی بچووکی تەمەنم١٦ ساڵێک دەبێت دایکم مردوە ئەوەیش بە ھۆی باوکە خراپەکەمەوە باوکم پیاوێکی زۆۆر دەوڵەمەندە پیاوێکی ناوداری دوبەیە من رقم لێیەتی ئەو ھەمیشە خۆزگەی دەخواست من کور بوومایە ئەوەش وادەکات زیاترە رقم لێی بێتەوە دایکم بەھۆی ئەوەی ئەوەندە خەمی لەو خوارد مرد منی تەنھا لای ئەو جێ ھێشت ئەو ھیچ گرینگیم پێ نادات تەنانەت بریاری داوە من ببات بۆ ھەتیو خانە
ئەمرۆ من دەبات خزمەتکارەکان کەلو پەلەکانی ھەمووی کۆکردۆتەوە پیان وتم باوکم چاوەرێم دەکات ھەستم کرد کەمێک دەترسم نامەوێت برۆم بە چاوی پر فرمێسکەوە رۆشتمە لای باوکم
حامید:ئامادەی
من:ب باوکە دەکرێ نەرۆم
حامید:دەی بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە
نەم توانی چیتر قسە بکەم خێرا رۆشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکە
لەرێگا بووین
حامید : من ناتوانم باش ئاگەداری تۆبم لەوێ باشتر تۆ دەپارێزن ھەم تۆ لە خوێندنەکەت بەردەوام دەبێت لە باشترین قوتابخانە دەخوێنیت ھەموو زمانێک دەزانیت چیت دەوێت لەمە زیاتر تەنھا منت لانابێت
بێدەنگ بووم تا گەشتینە ھەتیو خانە منی لەوێ جێ ھیشتوو رۆشت بەرێوبەرەکە منی بردە ژوورەکە کە شوێنی خاوتنی پێنج کچ بوو
ئەمەژەی بۆ بێدەک کرد
بەرێوبەرەکە :ئێرە چۆلە لێرە بمێنەوە
سەرم بەباشە جولاند بەرێوبەرەکە رۆشتە دەرەوە لەسەر بێدەکە دانیشتم دەستم کرد بە گریان دوای ماوەیەک ھەندێک کچ ھاتنە ژوورەو ە
لێم نزیک بوونەوە لە دەورم وستان منیش بە ھێواشی سەرم بلند کرد بەبزەوەسەیریان کردم
ھاتن لامدانیشتن
؟؟؟/سلاو من ماری ئەمەش ھێلا و ئەمەش ئیما وە ئەمەش کاجول
تەنھا بەبێدەنگی سەیرم دەکردن
کاجول :تۆ ناوت چیە
من:ن ن/ت
ماری :ناوێکی چەندە جوانە
کەمێک بزەم کرد دایکم ئەو ناوەی لێ ناوم
ئێما :بۆ چی دەگریت
ھێلا : بەھۆی مردنی خێزانەکەت دەگری
سەرم بە نەخێر جولاند
من:ت تەنھا دایکم مردوە باوکم توانی نەبوو بەخێوم کات
ھێلا :بۆ ئێوە ھەژار بوون
من:نخێر من کچی حامیدم
کچەکەن بە سەرسامیەوە سەیری یەکتریان کرد بێگومان دەیناسن
ماری :گالتەیەکی بێمانا بوو
ھێلا :منیش کچی شازادەی بەریتانیام
ئەوان پێکەنین منیش بە توورەیەوە سەیرم کردن وێنەیەکم لە جنتاکەم دەر ھێناو نیشانم دا ئەوان شۆک بوون
ئێما :ھەر بەراست ئەوە چۆن کچەکەی ناردۆتە ھەتیو خانە
من:لەبەر ئەوەی خۆشی ناوێم
ماری:چ بێویژدانە سەرەرای ئەو ھەموو سامانە کچەکەی ناردۆتە ھەتیوخانە
ھێلا:منیش دەم وت ئەگەر خێزانەکەم پارەیان ھەبوایە رەنگە منیا خۆشبویستایە بەلام
من:باوکم خراپترین باوکی جیھانە خراپتریین«بەقۆرگی پرگریانەوە
ئەوان زۆر خەمی منیا بوو