★★★★★★★★★★★★★★
بۆ بەمنت نەوتوە کە دایکت کورێکی هەیە ... برای تۆیە !?
جۆنگ کوک وتی کەهەوڵی دەدا سەیارەکەی لە گەراجەکە بباتە دەرەوە
ـ نەخێر .. ئەوە کوری سوزی نییە .. پێموابی کوری هاوسەرەکەیەتی ..
ئاڤا وتی کە پشتێنی دڵنیای بەستا
ـ تۆ بیری دایکت ناکەیت .. !?
ـ ناتوانم بڵێم بیری ناکەم چواردەساڵ لەگەڵی ژیاوم بەڵام ویژدانم قبوڵ ناکات دوای ئەوەی بەسەر باوکمی هێنا بچمە لای ..
ـ هەرچۆنێک بێت ئەو کوڕەناوی چییە !?
جۆنگ کوک پرسی بە دەربرینێکی بێزار ..
ـ من نایناسم یەکەمجارە بیبینم .. هەست بە باشی ناکەم جۆنگ کوک دەتوانی بۆستی .. !
جۆنگ کوک خێرا وەستا لەلایەکی رێگاگە .
ئاڤا دابەزی و خێرا رشایەوە .. بەڵام خوێنی هەڵهێنایەوە .. کە جۆنگ کوکی ترساند .. دوای کەمێک بێهۆش بوو هەرچەندە جۆنگ کوک هەوڵیدا بە ئاگای بهێڵێتەوە بەڵام نەیتوانی بەخێرای بردی بەرەو نەخۆشخانە ..
★★★★★★★★
ـ کێ بە تۆی وتوە ئەوکارە بکەیت !
تایهۆنگ یەک بەهێزی هاواری بەسە کیم'ی باوکی کرد ..
ـ ئەی چیم بکردبا .. کە ئەو هی تۆ نییە بۆ لەژیان بێت .. !?
کیم وتی بە هاوارەوە لەکاتێک بەنیگەرانیو دڵشکاوی سەیری تایهۆنگ دەکات .. چەند لاواز بووە .. ژێر چاوەکانی رەش بووە جگەرەی دەستی و قژە زۆرەکەی... ئەو تەنکە ریشەی هێشتۆیتەوە بەتەواوی بێئاگا لە دوونیا .. هەمیشە لەیانەیە و دەخواتەوە ..
ـ ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە .. ئاڤا هۆکاری ئەوەیە کە ئێستا لەژیانم بینینی ئەو سەرچاوەی هێزی منە .. گەر یەکجاری تر بزانم هەوڵی ئازاردانی ئاڤا دەدەیت من بی بیرکردنەوە دەتکوژم ..
تایهۆنگ بە هەرەشەوە بە باوکی گوت ..
ـ تایهۆنگ من بۆتۆمە ..
ـ بۆمنت نەبێ ..
تایهۆنگ وتی و سویچەکەی هەڵگرت رۆشتە دەرەوە ..
ـ㋡㋡㋡㋡㋡㋡㋡
لە یانە هەمیشەیەکەی وەستا .. ..
رۆشتە ژوورەوە ..
هەمووان دەیناسن جگە لەوەی کە بەناوبانگە .. ئێستا ناسراوە بە ئامادەبوونی هەمیشەی لەوێ ..
وەک جاران مێزەکەی خۆی ..
لۆرا وەک هەمیشە کچە دواکراوەی تایهۆنگ لەوێ ئەمادەبوو بۆ پێشکەشکردنی شەراب بۆی ..
تایهۆنگ نکۆلی لەوە نەدەکرد کە لۆرای لا جوانە ..
جەستەیەکی پڕ و قژێکی قاوەی درێژ .. دوو چاوی قاوەی جوان .. وە جوانی رووخساری ..
ـ فەرموو گەورەم ..
پێدەچوو لۆرا زیاد لە پێویست لە تایهۆنگ بترسێت .. تایهۆنگ ئەوەی دەزانی ..
ـ بانگی سەرۆکەکەت بکە ..
تایهۆنگ بە گری پێی وت قورگی ئازاری هەبوو بەهۆی ئەو هەمووە شەرابە ..
لە چەند خولەکێک بە خێرای" دیمیتری" لەوێ ئامادە بوو
ـ چی بووە بەرێز تایهۆنگ .. !? کێشەیەک هەیە با خزمەتت بکەم !?
..ـ ئەو کچە ..
ئاماژەی بە لۆرا کرد .کە لە دووریان وەستابوو باڕمەنی دەکرد .
ـ پێم بڵێ تەنیا کارمەندە .. !?
ـ دیمیتری بە سەرلێشێواوی سەیری لۆرای کرد دواتر تایهۆنگ کە بەجۆرێ سەیری دەکا وەک ئەوەی سەیری روحی بکا ..
ـ بەڵێ گەورم لەوەتەی لێرەیە تەنها کارمەند بووە .. رێگەم نەداوە دەست بەری بکەوێت ..
ـ بۆچی .. نرخی گرانە ..!?
ـ نا گەورم ..بەلام خۆی نایەوێت رێگریم لێ دەکات .. زۆرینەی کریارەکانمان بەهۆی ئەو لێرەن .. منیش دەری ناکەم
ـ ... باش .. دەمەوێت ..
ـ چیت دەوێ گەورم .. !?
ـ ئەو کچە بیخە سەیارەکەم ..
تایهۆنگ وتی و هەڵسا بۆ دەستشۆرەکە بەرێ کەوت ..
ـ بەلام گەورم ..
تایهۆۆنگ چەکەکەی دەرکرد .. و فیشەکێکی نا بە قۆڵییەوە ..
ـ تایهۆنگ ئەوەی وتم . "نا " "نەخێر" "نابێت" نییە .. تێگەیشتی .. !
تایهۆنگ چاوەکانی کەوتە سەر لۆرا کە بە ترساوی سەیری دەکات ..
زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و رۆشتە دەستشۆرەکە ..
.
.
.
دەموچاوی وشک کردەوە و سەیری ئاوێنەکەی کرد .. دەستی ب قژە تێکەڵەکەی داهێنا ..ـ وابزانم کاتی لەبیر کردنی جیۆن ئاڤا هاتووە کیم لۆرا ..
های بریار بوو داینەنێمەوە بەڵام هەرچەندی سەیری وەزەعەکەم کرد هیچم نەدۆزیەوە بە کەڵک بێت بۆ وەرگێران بۆیە هەر ئەوە تەواو دەکەم لە هەڵی رێنوسیم ببورن شاشەم تێکچووە لەخۆیەوە کیبۆرد دەگۆرێ
... .ڤۆت لەبیر مەکەن ..
أنت تقرأ
Øptional ℑ.ĵ.Ҡ ✔
Literatura Femininaپێویست بوو هەڵبژاردن بڪەم .. لەنێوان .. ژیانڪردن لە دۆزەخێ لەگەڵ ڪیم تایهۆنگ ڪوڕە مامە دڕندەڪەم .. یان ژیانێڪی ئاسایی لەگەڵ جیۆن جۆنگ ڪوڪ ڪوڕی نایاسایی مامەم .. بەڵام ڪەسێڪی تر هاتە یاریڪە ڤالینس ئیگۆر زڕبرای نەفرەتی .. ڪۆتایی هاتووە ..