Ep1

22 8 17
                                    

تــۆ واتــکــرد زەردەخــەنــە لەنــاخـــەوە بــکــەم♡´・ᴗ・'♡

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تــۆ واتــکــرد زەردەخــەنــە لەنــاخـــەوە
بــکــەم
♡´・ᴗ・'♡

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بەیانیەکی زوو خۆر تیشکی خۆی بەهەموو لایەکدا پەخشان کردبوو،، دەنگی چۆلەکەکان وەکو ئاوازێکی کلاسیک ئەو ناوەی گرتبوویەوە،
کچە خەواڵووکەش لەسەر جێگاکەی وەکو مارمێلکەیەک پاڵکەوتبوو دەستەکانی بڵاوکردبویەوە
تاڵێک لەقژەکەی بەهۆی هەناسەدانی بەرز و نزم دەبوویەوە،
دەنگی کاتژمێرەکە هات کە بەمانای 'کاتی قوتابخانەیە' لێیدەدا

:یا چەند بێزارکەری تەنیا بێ دەنگ ببە!
لەخەودا داچڵەکی بەهۆی دەنگە لەناکاوەکە پاشان بەتوڕەیی کاتژمێرەکەی لە دیوارەکەدا،،

لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە ویستی بچێتە دەست شۆرەک بەڵام پێیەکانی لە سەرچەفەکەی گیر بوو کە وایکرد هاوسەنگی لەدەست بدات و بکەوێتە سەر زەویەکە

:گەمژەەە!!!
بەتوڕەیی لەسەر زەویەکە هەڵسایەوە و ڕۆیشتە گەرماوەکە

**********************

پاش کردنی گەرماوێکی دە خولەکی هاتە دەرەوە جلی قوتابخانەی لەبەر کرد پاشان خاولیەکەی لەقژی کردەووە دەستی کرد بە وشککردنەوەی

:ئێستا تەواو بووم مواح بۆ خۆم
لەبەرامبەر ئاوێنەکەی ماچێکی بۆ خۆی هەڵدا پاشان جانتاکەی لەشان کرد و ڕۆیشتە خوارەوە

:بەیانیتان باش!
ماچێکی لەدایک و باوکی کرد پاشان لەسەر کورسیەک دانیشت

:بەیانی تۆش باش مۆچیەکەم
باوکی بەمیهرەبانی کوڵمەی کچەکەی ڕاکێشا

:هێی باوکە من ئالیس'م نەک مۆچی
بەتوڕەییەکی کیوت وتی

:بەڵام کوڵمەکانی تۆ وەک مۆچی نەرمن
دایکی بەزەردەخەنەوە وتی و هەمان کاری هاوسەرەکەی ئەنجامدا

:یااا وازم لێبێنن با نانەکەم بخۆم!
ئالیس خۆی ڕزگارکرد لەدەستی دایک و باوکی

m̸a̸k̸i̸n̸g̸ p̸l̸a̸n̸ <𝘫.𝘮>Where stories live. Discover now