هەموو شتێک پێچەوانەی ویستی من بوو
(;´༎ຶٹ༎ຶ')~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
After one weekبەدرێژایی ئەو هەفتەیە ڕووداوەکان بەنزیکەیی وەکو خۆی بوو تەنیا لەژیانی ئالیس نەبێت کە ڕووداوی دڵخۆشکەر ڕویداوە وەکو
زیاتر ناسینی سۆهۆ، وەرگرتنی ئەکاونتی سۆهۆ لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان،
کە ئەوە وەکو موعجیزەیەک بوو بۆ ئالیس:هەفتەیەکی تر تاقیکردنەوەکانی کۆتا ساڵ دەست پێدەکات بۆیە بەباشی بخوێنن تاوەکو نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنن
مامۆستا قسەکانی تەواوکرد و ڕۆیشتە دەرەوە لەپۆل، هەرکە مامۆستا دیارنەما گێژەلوکەیەک پەیدا بوو بەهۆی دەنگە دەنگی قوتابیەکان، دڵخۆشی و دڵتەنگیت لەڕوخساری قوتابییەکان بەدی دەکرد،
دڵنیابە قوتابیەکان دڵخۆش نین بە نزیک بوونەوەی تاقیکردنەوەکان بەڵکو دڵخۆشن بەوەی کە قوتابخانە تاوەکو ماوەیەکی زۆر دادەخرێت،لەولاوە کچێک هەبوو کە نەیدەزانی دڵخۆش بێت یان دڵتەنگ.......!
:هێی بۆچی ڕوخسارت پێکداداوە؟! پێویستە دڵخۆش بیت چونکە دوبارە خەڵات دەکرێی بەهۆی بەدەست هێنانی پلەی یەکەم!
تای نزیکی کچە نامۆیەکە بویەوە پاشان لەسەر مێزەکەی دانیشت و دەستی خستە نێو گیرفانی:دەزانم بەڵام ناتوانم تاوەکو دوو هەفتە سۆهۆ ببینم!
ئالیس بەدەنگێکی نزیک گریان وتی:ئێ خۆ ئەو هەفتەیە مەجالمان هەیە دەتوانی بیبینی
:چ جۆرە گەمژەیەکی؟! مەجالمان دراوە بۆ خوێندن نەک بۆ چوونە دەرەوە
:قەینا خەتای خۆمە ڕێگات پێ نیشان دەدەم
تای دەفتەرەکەی گرت و لەسەری ئالیس'ی دا:ئایشش!! چەند جارم وتووە وامەکە
ئالیس بەتوڕەیی هەڵسایەوە قژی تای گرت:ئایییی بەریدە گەمژەەەە!
تای دەیویست قژی لەدەست ئالیس دەربهێنێ، بەڵام ئالیس هێزێکی زۆری هەبوو.:هاورێیان چی ڕوودەدا؟!
سۆهۆ هاتە لایان بەڵام چاوەکانی کرانەوە بەهۆی ئەو ڕوداوەی پێشی
YOU ARE READING
m̸a̸k̸i̸n̸g̸ p̸l̸a̸n̸ <𝘫.𝘮>
Romanceتۆ خۆشەویستی یەکەمی من بووی کەواتە بۆچی ژیانمت وێران کرد؟!