" چانیۆۆۆۆۆل ... تکایە پێم بڵێ کە یەی بۆ ئاهەنگی گواستنەوەکەم ... چەند ساڵێکە بە سەردانیش نەگەڕاویتەتەوە بۆ کۆریا ... بیرت ئەکەم و ئەمەوێ برا بچوکە گەمژەکەم لەو ڕۆژە تایبەتەیا لەگەڵما بێ"
یوورا خەریک بوو لە تەلەفونەکەوە دەستی ئەکرد بە گریان دوبارە" یوورا تکایە واز بێنە ... من ناتوانم بە هیچ جۆرێک بگەڕێمەوە کۆریا ... پاشان دەوامم هەیە و بۆم نییە ئیجازە وەربگرم"
وەڵامی خوشکەکەمم یایەوە و بەو هیوایەی لێم تێبگا" نەخێر ... ئەبێ بێیت و هاوڕێکەشت بێنی !! ... پاشان بیانووی قۆڕم ناوێ ! من لەبەر تۆ چوار مانگ ئاهەنگەکەم دوا خست تا ببێتە پشووی هاوینی تۆ و بتوانی بێیت "
یورا بە بۆڵە بۆڵ کردنەوە وتی" باشە بیری لێ ئەکەمەوە ... بزانم چۆن ئەبێ ! !! "
ئەوەم وت و پەیوەندیە تەلەفونێکەمان کۆتایی پێ هێنا_
_
دەستم خستە سەر پشتە ملم و چووم لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتم
عەینەکەکەم لە چاوم داکەن و لەسەر دەسکی قەنەفەکە دامنا
پەنجەم برد و کەمێ ماساجم بۆ بەشی سەرەوەی لوتم کرد
چونکە دەنێکە عەینەکم لەچاوا بوو و جێیەکەی سور بوبۆوە کەمێ_
_
چ بەڵایەکە توشم بوە خوایە !!!
چۆن ئەتوانم بچمە بچمە ئاهەنگی خوشکەکەم بە بێ هەبوونی خۆشەویستێک ؟هاتمە یابان تا ئەو ئازارە لە بیر کەم کە دەزگیرانەکەم پێی یام و جێی هێشتم لە ڕۆژی زەواج کردنمانا؟
من چەند وەختە درۆ لەگەڵ ماڵەوەمان ئەکەم بەوەی خۆسەویستێکی نوێم لێرە دۆزیوەتەوە و بۆیە ناگەڕێمەوە ماڵەوە ...
خۆ ئەگەر ئێستا بزانن درۆیە و هیچ کەسێ لە ژیانما نییە بە زۆر ئەمبەنەوە بۆ کۆریا !!
ناچار ئەبم لەو شەقامانەیا بێم و بچم کە هەر هەنگاوێکمان پڕ بوە لە یادگاری !!!_
چۆن کەسێ بدۆزمەوە لەم مانگەیا تا کاتی ئاهەنگەکەی یوورا ؟
چۆن قەناعەتی پێ بێنم کە لەگەڵم بێتە سیۆل ناو ئاهەنگەکەوە؟
ئووووف تکایە با من نەیەمدڵنیامۆ90 ئێستا ئەو لەوێ ئەبێ ....
وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ یەتەوە بەر دەمم_
منیش ئەو درۆیەم کەشف ئەبێ
کە وا خۆم دەر خستوە لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەما ژیانێکی زۆر خۆش و ئارامم هەیە لە تۆکیۆ و یابان_
هەناسەیەکی قوڵم یا کاتێ لە ناکاو بیرم کەوتەوە کە
ئەمڕۆ پێویست بوو لەگەڵ جەنکوکی هاوڕێم یەک ببینین لە کافتریاکەی خوار ماڵی خۆمان_
_
عەینەکەکەم هەڵگرتەوە و خێرا چاکەتەکەم لەبەر کرد و سەیری سەعاتم کرد
YOU ARE READING
لەش فرۆشی بە کرێ گیراو * ChanBaek 🤍
Fanfictionچانیۆل لە ڕۆژی هاوسەرگیری لە لایەن خۆشەویستەکەیەوە جێ هێڵراوە و خیانەتی لێ کراوە لەبەر ئەوەش بڕیار ئەیا کەس و کار و وڵاتەکەی جێ بهێڵی و بچێت لە یابان بژی بەڵام ناچار ئەبێ لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشکەکەی بەشدار بێ لە کاتێکا ئەزانێ خۆشەویستە کۆنە...