• چانیۆل
بە سەرێشەیەکی قورس و ئازاری گەدەوە بە خەبەر هاتم
وەک ئەوەی هەرچی قورسایی گەردوون هەیە لەسەر ناوچەوانم مابێتەوە
کەمێ هەست بە سەرماش ئەکەم و لوتم گیراوە
هەر لەو بەڵایەم کەم بوو !!
-
بێ ئەوەی سەیری کەم دەستم ڕاکێشا تا عەینەکەکەم بێنم و بیکەمە چاوم بەس سەر مێزە بچوکەکەی لامەوە
کەمێ خۆم بەرز کردەوە و بینیم و بیرم کەوتەوە کۆتا شت دوێنێ کردم خۆ شتن بوو
وەک مانگا بە ڕوتی و بە تەنها شۆرتێکەوە لەسەر سیسەمەکەم خەوم لێ کەوتبوو
ئەم سەرما بوونەش لە ناوچەوانی ئەوە بووە
هەستامەوە لایەکی سەرچەفەکەم یا بە خۆما و سەیرم کرد عەینەکەکەم لای قاچی سیسەمەکەوە کەوتوە
هێندە بێهێزبەووم و سەرم ئەیەشا نەم ئەتوانی بە هیج جۆرێ هەستم بیهێنم
_
_
ئەوە من نیم بەو ڕادە زۆرە بخۆمەوە !!!
هیچی دوێنێشەویشم بیر نایە کە بۆچی هێندەم خواردەوە
_
جلی ناو ماڵم لەبەر کرد و بەرەو مەتبەخەکە چووم تا حەبی سەرێشە بێنم
بتڵێ ئاوم خواردەوە هێندە تینووم بوو و دەمم وەک بیابان وشک بوبۆوە
" ئەی خوایە !! جارێکی کە هەرگیز ناخۆمەوە !! بەس با ئەو سەرێشەیەم بڕوا "
سەرم خستە سەر کەوانتەرەکە لە چاوەڕوانی کوڵانی جامێ ئاو بۆ دروست کردنی قاوە
_
چاوم لە هیلاکییا داخست تا کەمێ مێشکم ئارام ببێتەوە و گوێم لە هەززەی مۆبایلەکەم بوو
چەند مەسجێ لە لایەن جەنکوکەوە هاتبوو
ئەو وتی کە گەشتیتە ژوورەوە تەلەفونم بۆ بکە با دڵنیا بم
بەس وەک گەمژەیەک نەک ئەو بیری خۆشمم نەما
_
یەکەم شت چاوم کەوتە سەری ...
وەی !! 12 پەیوەندی وەڵام نەدراوە ....
بێ ئەوەی سەیری مەسجەکەی کەم خێرا تەلەفونم بۆی کردەوە و دوای دوو جەڕەس هەڵی گرت
_
" نەمزانی وەسێتت نوسیوە .... تۆ بەشەری ؟ تەواوی ئەمشەو پەیوەندیم پێوە کردوی "
جەنکوک بە توڕەییەوە وتی
" ببورە ڕێک خەوم لێکەوت هەر کە گەشتمە ماڵەوە "
YOU ARE READING
لەش فرۆشی بە کرێ گیراو * ChanBaek 🤍
Fanficچانیۆل لە ڕۆژی هاوسەرگیری لە لایەن خۆشەویستەکەیەوە جێ هێڵراوە و خیانەتی لێ کراوە لەبەر ئەوەش بڕیار ئەیا کەس و کار و وڵاتەکەی جێ بهێڵی و بچێت لە یابان بژی بەڵام ناچار ئەبێ لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری خوشکەکەی بەشدار بێ لە کاتێکا ئەزانێ خۆشەویستە کۆنە...