تۆ قژت ئاڵۆزە و منیش ژیانم ئاڵۆزە بۆنایەی ئێوارەیەک ژیانم کۆکەیتەوە منیش تاڵ بەتاڵی قژی تۆ✨!
جیاواز لە کچانی تر کە چیرۆکەکانیان بە بەیانیەکی باش دەست پێدەکات بارانێکی زۆر دەباری هەموو خەڵک جلی ڕەشیان لەبەر بوو
کچێک دەگریا لەسەر گۆڕەکەی باوکی و هاوسەرەکەی و دوو مناڵەکەی تر تەنیا سەیری ئەم کچەیان دەکرد کەوا هیچ هیوایەکی نەماوە لە ژیان باوکی پشت و پەنای بوو
هیچ قسەیەکی نەدەوت چونکە هەرگیز قسە ناکات بەهۆی یاسا دانان لەسەری نازانێت چۆن هاوار بکات ناخی خۆی بەتاڵ بکات
هەمووان بەزەیان پێدەهاتەوە گوێبستی هەموو ئەو وشانە بوو کەوا چۆن باسیان دەکرد
براکەی ئینۆرای هەستاندەوە سەر پێیەکانی چونکە کۆتای هاتبوو بە مەراسیمی ناشتنەکە دەگەڕانەوە بۆ ماڵەوە
هەمویان گەڕانەوە ماڵەوە ئەم خێزانە هەر وەک ئەوە وابو هیچ کەسێکیان لێ نەمردبێ جگە لە ئینۆرا کەوا هەموو هیوای ژیانی لەدەست داوە ئینۆرا توڕە دەبوو کەوا دەیبینی ئەوان هیچ خەمێکیان نیە بەڵام کاردانەوەی نەبوو هەر خۆی ئەو کچێکی بێدەنگە وا پەروەردەکرا بوو هیچ ئاماژەیەک نەکات تا ڕێگەی پێ نەدرێ
ساڵێک دواتر
______________ڕۆژێکی خۆش بوو خۆر دەرکەوتبوو ئینۆرا دواکەوتبوو بۆ سەر کارەکەی خێرا خۆی ئامادە دەکرد تاوەکو توشی سزا نەبێت لە لایەن دایکەوە
ئینۆرا کاتێک خەریکی جل لەبەر کرد بوو ڕایدەکرد بەسەر پەیژەکان بۆ مەتبەخ
خێرا خۆی گەیاندە مەتبەخەکە تاوەکو خوانی بەیانی ئامادە بکات لەگەڵ خزمەتکارەکان ئەوان خێزانێکی دەوڵەمەندن بەڵام دایکی هەمیشە پێی دەڵێت دەبێت کچەکان بتوانن کاری ناوماڵ بکەن تاوەکو لە داهاتو خزمەتی هاوسەرەکانیان بە باشی بکەن هەرچەنە ئەم قسەیەی خوشکە بچوکەکەی ناگرێتەوە
"دوبارە دواکەوتی چی دەبێت گەر ڕۆژێک بتوانی کارەکانی ماڵ بەچاکی بکەیت دەزانیت ئەگەر ئێستا دایکم بیبینێت دواکەوتوی سزات دەدات"
نۆما خوشکە بچوکەی زۆر بە ڕەقی ئەم قسانەی دەکردئینۆرا هیچی نەکرد چونکە دەزانێت هۆکاری ئەم هەموو ڕقەی خوشکەکەی دایکیەتی، دایکێک کەوا لەسەرەتای تەمەنی جیاوازی کرد لە نێوان گۆشت و خوێنی
خەریکی کار کردن بوو لەگەڵ خزمەتکارەکان لەبەختی خراپی دەبێت باخچەکە هەمووی پاک بکاتەوە چونکە دواکەوتبوو
ئێوارە
ـــــــــــــــ
خەریکی دانانی سفرەی ئێوارە بوو براکەی گەڕایەوە لەسەر کار پێ ماندو دیار بوو بەڵام د.ئینۆرا زوو ڕایکرد بۆلای کوڕەکەی تاوەکو بەخێر هاتنی بکات
(تێبینی دایکی ئینۆرا بە د.ئینۆرا دەنوسم)Enora pov:
کاتێک براکەم گەڕایەوە وەک هەمو کات باوەشی پێدادەکات بەڵام بۆ جارێک ئەوەی بۆمن نەکردوە ئەزانم ئەگەر منیش لەو ساڵە لەدایک نەبووبام کە باوکم ئیفلاسی کردوە منی خۆشدەویست هەر وەک خوشک و براکەمبەڵێ دایکم ئاشقی پارەیە کاتێک زانی بە من دوگیانە زۆر دڵخۆش بوو بەڵام باوکم بەهۆی کەم تەرخەمیەوە ئیفلاسی هێنا دایکم هەمیشە وادەزانێت من هۆکاری ئیفلاسەکانی باوکمم
شێوەی ئینۆرا:
-ˋˏ✄┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈┈
یەکەم چیرۆکمە ئەگەر هەر هەڵەیەکم کرد لێم ببورنوەک یارمەتی VOTE لەبیر مەکە
2/7/2023
.⋆。⋆˚。⋆。˚。⋆. 🕯 🎧🖤 ☁ 🪐 🕊 🐼.⋆。⋆˚。⋆。˚。⋆.
YOU ARE READING
ئازارە نەبینراوەکان | | 🔚
Romance"بۆچی قسە ناکەی؟" "من ناتوانم قسە بکەم بەهۆی یاسادانان لەسەر ژیانم" .•°کچێک ئاشقی کوڕێکی بێ هەست دەبێت کەوا تەنیا سەرکەوتن لای گرینگە، گرینگی نایا بەوەی ژیانی هەمووی دەبێت بە یاسا سەیر و سەمەرەکان°•. نوسەر:1c_taehyungg کاتی دەستپێک: 2/7/2023 ...