تۆ قژت ئاڵۆزە و منیش ژیانم ئاڵۆزە بۆنایەی ئێوارەیەک ژیانم کۆکەیتەوە منیش تاڵ بەتاڵی قژی تۆ✨!
ڕۆژی هاوسەرگیریەکە
ــــــــــــــــــــــــــــــــئینۆرا خۆی ئامادە دەکرد لە ژورەکەی حەزیەیەکی سپی لەبەر بوو کە ڕێک لەگەڵ ڕوخسارە بێ تاوانەکەی دەگونجا بیری باوکی دەکرد ئەو زۆر حەزی دەکرد کچەکەی ببینێت لەم ڕۆژە دڵخۆش بوو وایدەزانی ژیانێکی خۆش چاوەڕێی دەکات بەڵام هەر دواتر بیری دەکردەوە ئەو کەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات نازانێت گەنجە یان پیر یان ساخە یان نەخۆشە تەنیا ئەوە دەزانێت ئەو بەکاردەهێنرێت وەک ئامێرێکی منال بوون تاوەکو جێگرەوەیەک بۆ تایهیۆنگ بهێنێت
ئەو دەیویست ئاهەنگێک بگێڕیت وەک هەموو کچانی تر دەستی براکەی بگرێت ببرێت بۆ لای ئەو کەسەی خۆشی دەوێت بەڵام ئەوەتا تەنیا بە کاغەز هاوسەرگیری کرد چونکە هاوسەری داهاتوی ڕقی لە بۆنەکانە دوبارە حەزەکانی ئینۆرا خرایە ژێر پێ
"زۆر جوان دەرکەوتویت وە هەر وەک پێم وتی هەرچی پەڕاوی کۆمپانیاکەیەتی دەیهێنیت بۆ من تێگەیشتی؟ وە ئەگەر هاوسەرەکەت هەر شتێکی وت بێدەنگ دەبیت ڕێزی دەگریت ئێستاش بڕۆ ئۆتۆمبێلێک بەشوێنتا هاتوە" دایکی وتی کاتێک بە جلە نایابەکانی هاتە لای ئینۆرا
بە ئاماژە بەڵێ سەری جوڵاند ئینۆرا ئەمەی ناوێت چونکە نایەوێت ئەو کەسەی دەبێت بە هاوسەری خیانەتی لێبکات بەڵام نایەوێت لەم ڕۆژەدا دایکی قسەی پێی بڵێت کەوا لەم ماڵە دەڕوات
ئینۆرا
ــــــــــکاتێک چوم بۆ لای ئۆتۆمبێلەکە هەمووی ڕەش بوو تەنانەت جامەکانیش بۆ ساتێک وام زانی ئەو خۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە بەڵام ئەو نەهاتبوو تەنیا پاسەوانەکەی ناردبوو بەشوێنما
YOU ARE READING
ئازارە نەبینراوەکان | | 🔚
Romance"بۆچی قسە ناکەی؟" "من ناتوانم قسە بکەم بەهۆی یاسادانان لەسەر ژیانم" .•°کچێک ئاشقی کوڕێکی بێ هەست دەبێت کەوا تەنیا سەرکەوتن لای گرینگە، گرینگی نایا بەوەی ژیانی هەمووی دەبێت بە یاسا سەیر و سەمەرەکان°•. نوسەر:1c_taehyungg کاتی دەستپێک: 2/7/2023 ...