E.p~18~

189 30 10
                                    


Mark.s P.O.V
نازانم چی ڕوویدا دوای ئـەوە من بە دەستی ئـەو کوڕە چەقۆم بەرکەوت ئـازارێکی زۆرم ھەبوو وە دواتر ئـاگام لە خۆم نەما و پێش چاوم تاریک بوو  دیارە بێ ھۆش بووم بەڵام من چییەکەم لە نەخۆشخانە کێ منی ھێناوە وە دایکم و باوکیشم لێرەن وە کیارا'ش خەویان لێ کەوتووە لەسەر قەنەفەکان
باوکم کەمێک جوڵا و چاوی کردەوە کاتێک بینی چاوم کردۆتەوە بە خێرایی بەرەو ڕووم ھات ئـەم ڕەفتارەی باوکم وای کرد دایکم و کیاراش ھەڵسن لە خەو بە شۆکەوە سەیرم بکەن
end mark.s P.O.V

یونگی: کوڕەکەم تۆ باشی

مارک: بەڵێ باوکە مـــ من بـــاشم تەنھا کەمێک ئـازارم ھەیە * بە قورسی*

کیارا: ئـوپا ئـەزانی چەند ترسام شتێکت لێ بێت زۆر نیگەرانت بووم

مارک: خوشکە بەنازەکەم من باشم چۆن دڵم بێ تۆ جێبێڵم ھا

سۆیا: تاقە کوڕەکەم پاشای ماڵەکەم گیانی دایکت حاڵت چۆنە * بە خەمخۆری*

کیارا: ئـۆھۆوووووو دایکم دەستی کرد بە خوێندنەوەی شیعر و شا نامە بۆ کاکم ئـاگاو لێە باوە تا دوێنێ تۆ پاشابووی و گیانی دایکم بووی نچ نچ نچ خیانەتی دایکم نەبوایە تۆ لێرە ئـەبووی

سۆیا: کچێ ھەی نەگبەت بێ دەنگ بە

یونگی: بە دایکی چووە * وتی و چاوێکی داگرت*

مارک: ئـێوە بۆوا ئـەکەن * بە پێکەنینەوە * دایە من باشم خەمت نەبێ

یونگی: باوە'ش ھیچ ھا خوێڕی؟

مارک: تۆ باوکە قۆزەکەمی

کیارا: ئـەی من 

مارک: تۆ جوانترین خوشکی

سۆیا: بێدەنگ بن ئـەوەنەتان وت بیرم چوو دکتۆر بانگ بکەم

کیارا : داکیم ڕاسەکا ھەروەھا میلا زۆر ترسابوو ئـوپا

مارک: ئـەو سۆزانیە چیەکا لێرە * بە توڕەیی*

کیارا: تاکە سۆزانی ھەبێ ئـارا'یە ھۆکاری ئـەم بار و دۆخەتە کاکە بۆ نابینی میلا کوێرانە ئـاشقتە ؟

مارک: نە من و ئـارا وە نە من و میلا'ش نابینە ھیچ وە باوکە دوای ئـەوەی چاک بوومەوە ئـەچمە لای داپیرەم من چیتر لێرە نابم

یونگی: ئـەوە چ قسەیەکە کوڕە ھا

مارک: لێرە ژیانکردن بۆ من قورسە من لێرە نابم

کیارا: ئـەو سۆزانیە دیسان ھھ

مارک: کیارا کەم ئـەو کچە تاوانبار کە خۆم ئـەمھەوێ بڕۆم ئـەو چیبکات * بە توڕەیی*

ᖴ4 ~ᴍɪɴ ʏᴏᴏɴɢɪ~✔︎Where stories live. Discover now