سەرەتایەک بۆ دەروونناسی

31 5 6
                                    

دەروونناسی پێناسە دەکرێت بە لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی هەڵسوکەوت و پڕۆسە دەروونیەکان  و بایەخی فەلسەفی بە مێشک و هەڵسوکەوتی مرۆڤ. دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییە کۆنەکانی میسڕ،فارس،یۆنان، چین،وە هیندستان. دەروونناسی وەک بوارێکی تاقیکردنەوەیی لە ساڵی 1854 لە لایپزیگ لە ئەڵمانیا دەستی پێکرد کاتێک گۆستاڤ فێچنەر یەکەم بیردۆزی دەربارەی چۆنیەتی بڕیاردان دەربارەی ئەزموونی هەستی و چۆنیەتی تاقیکردنەوەیان لەسەر دروستکرد .بیردۆزەکەی فێچنەر کە ئەمڕۆ بە بیردۆزی دۆزینەوەی سیگنال ناسراوە پێشبینی پەرەسەندنی بیردۆزە ئاماریەکانی حوکمی بەراوردکاری و هەزاران تاقیکردنەوە دەکات لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی(link.s.w..psychologicals scince 1995) دواتر لە ساڵی1879ویلهێڵم واندت لە لایپزیگ لە ئەڵمانیا دامەزرا [یەکەم تاقیگەی دەروونپزیشکی کە تایبەت بوو بە توێژینەوەی دەروونی) هەروەها واندت یەکەم کەس بوو کە خۆی وەک دەروونناسێک ناساند یەکێک لە پێشەکییە دیارەکانی ووندت فێردیناند  ئویبەرواسەر (1752-1812) بوو کە خۆی بە پڕۆفیسۆری دەروونناسی و لۆجیکی ئەزمونی ناساندوە ساڵی 1783و وانەی لەسەر دەروونناسی ئەزموونی  لە زانکۆی کۆنی مونستەر  لە ئەڵمانیا  پێشکەش کرد.  بەشداربووە گرینگەکانی دیکەی سەرەتایی بۆ ئەم بوارە بریتین لە هێرمان ئیبینهاوس  ( پێشەنگ لە لێکۆڵینەوەی یادەوەری ) ویلیام جەیمس( باوکی ئەمریکی پراگماتیزم) و ئیڤان پاڤلۆڤ( کە ئەو ڕێوشوێنانەی  پەرەپێدا کە پەیوەستن بە مەرجی کلاسیکیەوە) بە زووی دوای پەرە سەندنی دەروونناسی تاقیبکەنەوەیی جۆرەها دەروونناسی جێبەجێکراوە دەرکەوتن . جی ستانلی هاڵ لە سەرەتای 1880
کان لە ئەڵمانیاوە  پەروەردەی زانستی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان هێنا .





















ئە مە بەشێک لە دەروونناسی  
هیوادارم بە دڵتان بێت 

وە پێشم بڵێن بەردەوام بم یان نا
🤩😍🥰💖💜💜💜

خۆشمەوێن

the story of psychology Where stories live. Discover now