پاڕت 17

395 78 220
                                    

زۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ 2k خوێنەر🎉🎉

بۆ ئەوەی ووتم پاڕت درەنگ دادەنێم🙂😂
تا نزیکەی ١٧ پاڕتیتر ڕاستیەکان ئاشکرا نابێ یانی لۆخۆتان پاڵکەون جارێ😔😂
دوای کە ڕاستیەکان ئاشکرا بوو تەنها دە پاڕتیک دەمێنیتەوە😔

چەند زۆرە زۆر🙂

زۆرم ووت

_____________

ن/ت:"با بچین بۆ کابینەکەی من"

تای:"نەخێر"

ن/ت:"دەی تای کیمجی تازەم دروست کردوە"

تای:"ببورە ناتوانم لەگەڵت بێم سوپاس بۆ پێشنیارەکەت بەڵام بە باشی مامەڵەم لەگەڵ مەکە لە تۆ ناوەشێتەوە" کۆتا شت بوو کە ووتی پێش ئەوەی بڕوا

نازانم چی بکەم تەنها تا ئێستاش شۆکم ئەو کەسیکیتر بوو چاوەکانی ماندوو بوون بێ هەست دەردەکەوتن ئازاری هەبوو لە خۆم توڕەم من هۆکاری ئەوە بووم بەڵام ئەوە بەو شتە بوو کە دەمویست بۆچی ئەو هەستە سەیرم هەیە کاتیک بیرم دەکەوێدەتەوە چۆن لەسەر زەوی کەوتبوو کە لێرە دەگریا

پیویست دەکا بچمە ماڵەکەی؟

ئێستا لە ژورەکەمم پاڵکەوتوم دەرهێنانی ئەو لە مێشکم قورسە ڕوخساری تای تاکە شتە کە بیری لێ بکەمەوە ڕوخشاری کاتیک دەگریا کاتی داوای دەکرد لێبدەم ئەو ڕوخسارەی کە جگە لە ئازاری برینەکانی ئازاری ناخیشی دەردەکەوت وەک ئەوەی لە ژیان کۆڵیدا بێت ئازاری خۆی دەدا

مۆبایلەکەم دەست کردێ سەیری کاتم کرد ٢:٣٠ بەیانی بوو کاتەکەم هەموو بە بیر کردنەوە بەسەر برد هەوڵمدا بخەوم بەڵام نەمتوانی سەیری کاتم کرد سێ بوو هێشتا زووە بۆ کۆلیژ بۆیە جلە دیۆرەکانم لەبەر کرد نازانم بۆ کوێ دەچم تەنها ناتوانم بخەوم

لەبەر قسم داخیلیەکەی خۆمان وەستا بووم نازانم چۆن گەشتمە ئێرە بەڵام ئەوە ماڵی تایە نازانم بچمە ژورەوە یان نا

لە ڕاستیدا بۆچی دەتەوێ بیبینی؟

هەست... هەست بە تاوان دەکەم

تاوان؟ هەست بە تاوان دەکەی یان گرینگی پێدەدەی بۆیە دەتەوێ بیبینی

نا بۆچی گرینگی بەو کوڕە بدەم تەنها.. تەنها هەست بە تاواو دەکەم بەڵێ هەر ئەوەندەیە

هەنگاوەکانم نزیکتر دەبۆوە لە ژوری تای بێگومان تاکوو نەبیندریم هۆدی چەنیڵەکەم لەبەر کرد

دەستم لە زەنگی دەرگاکە دا خۆشم لە خۆم تێناگەم تەنها ئەوەیە دەمەوێ بیبینم دەمەوێ بزانم باشە تەنها ئەوەندەیە

دەرگاکە سەبر سەبر دەکراوە دڵم خێراتر دەبوو بەڵام کە تای نەبوو بێزار بووم

لەبیرم چوو کە ئەو داهیۆنە سۆزانیە لە ژێر هەمان سەفق دەژی لەگەڵ تای

ئامانجی شاژن/Queen's GoalМесто, где живут истории. Откройте их для себя