Rich Boy

856 84 111
                                    

ناو: کیم تایهیۆنگ
تەمەن: 22
خوێندکاری کۆلێژ

ناو: کیم تایهیۆنگتەمەن: 22 خوێندکاری کۆلێژ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ناو: جۆنگ هۆسیۆک
تەمەن: 20
خوێندکاری کۆلێژ

ناو: جۆنگ هۆسیۆکتەمەن: 20خوێندکاری کۆلێژ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

لە ڕۆژێکی نوێدا لە شارێکی نوێدا کوڕێکی خەوتوو لەسەر جێگاکەیدا بەدەنگی ئەلەرمەکەیەوە لەخەوو هەڵسا لەکاتێکدا وەکو ورچێکی زستانە لەنێو خەوە قوڵەکەیدا بوو بەهۆی ئەوەی دوێنێێ ماندوو بوو کاتێک ماڵیان گواستبویەوە...بەهێواشی چاوەکانی کردەوە و بەبێزاریەوە ئەلەرمەکەی کوژاندەوە و ڕۆیشتەوە نێو جێگاکەی

بەڵام لەناکاو چاوەکانی کردەوە کاتێک بیری هاتەوە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژیەتی لە کۆلێژە نوێیەکەیدا

تای: "ئاهـ چ پێویستی دەکرد تەنیا بۆ کارێکی نەفرەتی کۆلێژەکەم بگوازنەوە"
بەبێزاریەوە گوتی و بەتانیەکەی لەسەر خۆیدا لادا و بەڕێکەوت بۆ گەرماوەکە

ڕۆتینی بەیانیانی کرد و قەمیسێکی قاوەیی و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەرکرد قژی بەشێوازێکی جوان و کەمێک تێکەڵاو داهێنا و بۆ کۆتاجار سەیرێکی ئاوێنەکەی بەردەمی کرد و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکەی

ڕۆیشتە چێشتخانەکە و وەکو هەموو کاتێک دایک و باوکی لەسەر مێزەکەدا دانیشتبوون خەریکی خواردنی بەیانی بوون

تای: "بەیانی باش"
بەئاساییەوە گوتی

خ.کیم: "بەیانی باش کوڕەکەم دەی وەرە پێویستە ئەمڕۆ زۆر بەپەرۆش بی بەهۆی ئەوەی یەکەم ڕۆژتە لە کۆلێژە نوێیەکەت"
بەبزەوە گوتی

ب.کیم: "بەڵێ ئەگەر دەتەوێت خۆم ئەتگەیەنم"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "نەخێر سوپاس بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم ئەڕۆم"
بەهەمان شێوە گوتی دەستی کرد بە خواردن

Oneshot VhopeWhere stories live. Discover now