تای: "ئاهـ چ پێویستی دەکرد تەنیا بۆ کارێکی نەفرەتی کۆلێژەکەم بگوازنەوە" بەبێزاریەوە گوتی و بەتانیەکەی لەسەر خۆیدا لادا و بەڕێکەوت بۆ گەرماوەکە
ڕۆتینی بەیانیانی کرد و قەمیسێکی قاوەیی و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەرکرد قژی بەشێوازێکی جوان و کەمێک تێکەڵاو داهێنا و بۆ کۆتاجار سەیرێکی ئاوێنەکەی بەردەمی کرد و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکەی
ڕۆیشتە چێشتخانەکە و وەکو هەموو کاتێک دایک و باوکی لەسەر مێزەکەدا دانیشتبوون خەریکی خواردنی بەیانی بوون
تای: "بەیانی باش" بەئاساییەوە گوتی
خ.کیم: "بەیانی باش کوڕەکەم دەی وەرە پێویستە ئەمڕۆ زۆر بەپەرۆش بی بەهۆی ئەوەی یەکەم ڕۆژتە لە کۆلێژە نوێیەکەت" بەبزەوە گوتی