Rich Boy 2

682 79 145
                                    

Pov Hoseok

دوای ئەوەی تەواوی ڕووداوەکانم بۆ جۆنگکوک گێڕایەوە ئەو تەنیا بە سەرسامی و شۆکەوە لێی دەڕوانی
بەڵام ڕاستی بڵێم نەمتوانی ساتی ماچکردنەکەی پێ بڵێم بەهۆی ئەوەی زۆر شەرمم ئەکرد وە گەر بیشیزانیبا بەبێ پرسی خۆم ماچی کردووم دڵینام لەوەی بەیانی یاخود دوو بەیانی کێشەیەکی گەورە ڕوویئەدا

جۆنگکوک: "کەواتە ئەم هەموو شتەش ڕوویداوە تۆ منت ئاگادار نەکردوەتەوە؟"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتی

هۆسیۆک: "ئێ جۆنگکوک من کەی بمتوانیبایە بەتۆ بڵێم هەم تایم لەلابوو کێشەم نەبوو"
بەئاساییەوە گوتی

جۆنگکوک: "واتا ئێستا ئەم کوڕە هاتۆتە جێگای من؟"
بەهەمان شێوە گوتی

هۆسیۆک: "ئای نەخێر وانیە تۆش بۆچی ئەوەندە ڕقت لەو کوڕەیە...بەهەرحاڵ چۆن بوو بەمکاتە هاتبویە ماڵی ئێمە؟"
گوتم و هەوڵمدا بابەتەکە بگۆڕم

جۆنگکوک: "ئاهــ من بەڕاستی ئەوەم لەبیرکرد کە پێتی بڵێم"
بەشێوەیەکی سەرسامی گوتی

هۆسیۆک: "چی؟"

جۆنگکوک: "ئێهـ باشە ئحم من و جیمین بووین بە خۆشەویست"
بەئاساییەوە گوتی و شوێنی خۆی چاکرد
ڕاستەوخۆ شۆک بووم بەمە واتا چۆن؟

هۆسیۆک: "چییییی؟!؟"
بەهاوارەوە گوتم و هەڵسامەوە کە وایکرد کەمێک ڕاچڵەکێت

جۆنگکوک: "یاا تۆ جارێ هێمن بەوە ئەوکات هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم"
بەبۆڵەوە گوتی و لەشوێنی خۆمدا دانیشتمەوە

هۆسیۆک: "باشە خێراکە هەموو شتێکت بۆ باس بکە"
بەپەرۆشیەوە گوتم و سەیریم دەکرد

جۆنگکوک: "ئحم باشە"

(چەند کاتژمێرێک بەر لەئێستا)

من و جیمین دوای ئەوەی لە کۆلێژدا ڕۆیشتینە دەرەوە گوتی کە دەیەوێت بەئۆتۆمبێلەکەی بڕۆین بۆ شوێنێکی خۆش بۆ ئەوەی کەمێک بەتەنیا بن وە منیش پێشنیاری قاوەخانەیەکم کرد چونکە وا پێشبینیم کرد ئەیەوێت شتێکی گرینگم پێ بڵێت وە ئەوێ شوێنێکی ئارامە و ئەتوانین بەباشی
قسە بکەین

دوای کەمێک بێ ئەوەی هیچ کامێکمان قسە بکەین ڕۆیشتین بۆ قاوەخانەیەکی نزیک ئەوێ و ڕۆیشتینە ژوورەوه...لەسەر مێزێکدا دانیشتین و داوای قاوەیەکمان کرد و دوای کەمێک هێنایان...بەڵام تەواوی کاتەکە وەکو دوو کەسی نەناسراو دانیشتبووین و هیچ قسەیەکمان نەدەکرد کە ڕاستی بڵێم
زۆر پەشۆکاو بووم تەنانەت قاچەکام ئەلەرزی

جیمین: "ئێهـ کاروبارەکانت چۆن ئەڕوا؟"
بەکەمێک بزەوە گوتی و سەیری کردم نازانم بۆچی بەڵام وا هەستم دەکرد لە شوێنی خۆمدا ئەتوێمەوە وەکو سەهۆڵێک...بەتەواوی ئارەقە بەنێوچەوانمەوە ئەهاتە خوارەوە
بۆچی جەوەکەی زۆر گەرمە؟

جۆنگکوک: "ئـ ئێ باشە"
بەشڵەژاویەوە گوتم
بۆچی وەکو کچێک ڕەفتار دەکەم وەکو ئەوەی یەکەم داواکاری هاتبێت؟

Oneshot VhopeWhere stories live. Discover now