سڵـاوی خـوای گـەورەتـان لێ بـێت خۆشەویستـان
ئـەم پەرتـووکـە تـایبـەتە بە فریشتـەی گیان کێـشان
ئیـزرائیـلوە لە ئێستـاوە پێـو ئەڵێـم کە بەجـدی پێویستـە هەموو تاکێکی
ئـێوە بیخوێنـێتەوە
خەمتـان نەبـێت ترسنـاك نـییە بەڵکـو بۆ خـاوەن زانـستەکان
زانیـارییەکی بەسـوودە~ فەرمـوون خـوێنـەر بـن ~
ئیزرائیل فریشتەی گیان کێشان
فریشتەیەکە وەکو فریشتەکانی تر نەرم و نیانە لەگەڵ
ئیمان داران ئازار دەری بێ ئیمانەکانە وەکو هەموو فریشتەکانی ترئایە ئیزرائیل دڵ تەنگ دەبێت یان دڵخۆش
لە کاتی گیان کێشانی ڕۆحی ئیمان دارێکدا؟خودای گەورە پرسیار لە ئیزرائیل دەکات و دە فەرمووێت:
ئیزرائیل ئایە ڕۆژێک دڵ تەنگ بوویت بە کێشانی ڕۆحی کەسێک؟ئیزرائیلیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:
ئەی خودای گەورە خۆت هەموو شتێک لە من باشتر دەزانیت
بەڵام زۆر دڵ تەنگ بووم بە کێشانی ڕۆحی کەسێک
.
.
.
ڕۆژێک کەشتیەک لەوەدا بوو تێکبشکێت
لەسەر ئەو کەشتیە منداڵێکی تازە لە دایکبوو لەگەڵ دایکی بوو
تۆش فەرمانت پێدام ڕۆحی دایکی بکێشم زۆر دڵتەنگ بووم
ئەو منداڵەش لەسەر پارچە تەختەیەک لە خنکان ڕزگاری بووپاشان خودای گەورە پرسیاری لە ئیزرائیل کردەوە:
ئایە ڕۆژێک دڵخۆش بوویت بە ڕۆح کێشانی کەسێک؟ئیزرائیلیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:
بەڵێ ئەی خودای باڵا دەست
پاشایەکی زۆر زاڵم هەبوو هەموو کەسێک لێی دەترسا
زۆر دڵخۆش بووم کاتێک ڕۆحی ئەو پاشا زاڵمەم کێشاخودای گەورەش پێی دەفەرمووێت:
ئایە دەزانیت ئەو پاشا زاڵمە کێ بوو؟ئیزرائیلیش دەڵێت:
نەخێر ئەی خوای گەورە نازانم کێ بووخودای گەورە پێی دەفەرمووێت:
ئەو پاشا زاڵمە هەمان ئەو منداڵەبوو لەسەر کەشتیەکە ڕۆحی
دایکیت کێشا و زۆر بۆی دڵتەنگ بوویت.بۆچی خوای گەورە ئیزرائیلی هەڵبژراد کە ڕۆحی
ئادەمیزاد بکێشێت؟خودای گەورە جوبرەئیلی نارد بۆ ئەوەی مشتێک خاکی
سەر زەوی بۆ بهێنێتکاتێک جوبرەئیل هاتە سەر زەوی
زەوی پەنای بەخودا گرت
YOU ARE READING
ᴛʜᴇ ᴀɴɢᴇʟ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ
Acciónخودای گەورە پرسیار لە ئیزرائیل دەکات و دە فەرمووێت: ئیزرائیل ئایە ڕۆژێک دڵ تەنگ بوویت بە کێشانی ڕۆحی کەسێک؟ ئیزرائیلیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: ئەی خودای گەورە خۆت هەموو شتێک لە من باشتر دەزانیت بەڵام زۆر دڵ تەنگ بووم بە کێشانی ڕۆحی کەسێک ڕۆژێک کەشتی...