༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------"ئەندریا"
"ئازیزەکەم، هەستە لەخەو"
چاوەکانم پرتاند بە بیستنی ئەو دەنگەی خەوەکەی لێتێکدام..
"تای.. بۆچی هەڵمدەستێنی؟"
بە منگە وتم و سەیری تایهیۆنگم کرد کە بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە سەیری دەکردم و لە تەنیشتم لەسەر جێگەکە پاڵکەوتبوو..
"چونکە بەیانییە"
تایهیۆنگ هاواری کرد و قۆڵمی جوڵاند.."باشە، شەوشاد"
هێواش هێواش چاوەکانم داخستەوە هێشتا هەست بە خەواڵوویی ئەکەم..
بەڵێ... من لە ژوورەکەی ئەوم.. بەڵام وانییە ئێمە هیچمان نەکردووە، دوێنێ تایهیۆنگ پێی وتم کە نایەوێت چیتر لەسەر قەنەکە بخەوم..
" نەخێر، بەیانی باش"
تایهیۆنگ وتی.. لەناکاو هەستم کرد کە دوو قۆڵ دەوری کەمەرمیان دا..
" خەوی زیاتر نییە"
دەنگی تایهیۆنگ گوێی پڕکردم و وای لێکردم کە ڕووبەڕووی ببمەوە..
"نە.. نەخێر دەمەوێ زیاتر بخەوم"
بە پچڕی وتم لەبەر ئەوەی کەمێک دەمارگیر بووم کە ئەوەندە لە یەکتر نزیکین دەستم خستە سەر سنگی تایهیۆنگ و بە زەحمەت پاڵم پێوەینا...
تایهیۆنگ کەمێک توڕەبوو لە کارەکەم و ئەوەش وایکرد کە پێبکەنم.. پاشان بە خێرایی دورکەوتمەوە بۆ لێواری جێگەکە.." هێی"
سەرم سوڕما کاتێک تایهیۆنگ مەچەکمی گرت و بە دەستەکەی تری کەمەری گرتم و ڕایکێشام بۆ لای خۆی..
"ناتوانیت بەم شێوەیە لێم دوربکەویتەوە"
تایهیۆنگ وتی و دەستەکانی لەسەر کەمەرمدانا
لەوکاتەدا دەستم کرد بە پێکەنین و جەستەم دورخستەوە هەستم بە ختوکە ئەکرد..
YOU ARE READING
𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓
Romance༒︎چــرپـەی شــەیـتــان༒︎ "چی گەر تۆ بە جێبهێڵم بۆ کەسێکی تر" "ئەو کات تۆ ئەگەڕێنمەوە، زنجیرت ئەکەم و هەموو شەوێک لەگەڵت ئەبم تاوەکو فێرئەبیت کە هی منیت" 𝐉𝐄𝐎𝐍 𝐉𝐔𝐍𝐆𝐊𝐎𝐎𝐊 Start:- 8/4/2023 End:- 28/10/2023