Chapter.2.

322 50 22
                                    






vote before reading





Author pov



جۆنگ کووک بەهۆی کارێکی لەناکاوەوە سەری کێشای بە کوشنی شۆفێرەکەدا. شۆفێرەکە بە توندی برێکەکەی ڕاکێشا تاوەکو ئوتومبێلەکە بوەستێت. هەستی کرد کچێک لە شوێنێکی نادیارەوە بازێکی هەڵدایە بەردەم ئوتونبێلەکە.



" نەفرەت.." جۆنگ کووک خەریک بوو جنێو بدات بەڵام وەستا کاتێک شوفێرەکە قسەی کرد



" ئەوە کچێکە "
شۆفێرەکە بەشی چەپی سنگی گرتبوو لە ترسا




"چی ئای خوایە- خەریک بوو لێت بدرێت. چاوت هەیە یان دەتەوێت بمری؟؟" جۆنگ کووک لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە و هاواری کرد بە سەر کچەکە و وای لێکرد لە ترسدا بلەرزێت
شۆفێرەکەش بەدوایدا هات.




بەدوایدا هەموو پاسەوانەکان هاتن و دەمانچەیان ئاراستەی کچە بچووکەکە کرد ئەویش زیاتر لێی ترسا. توڕەیی بەڕێز جیۆن گەیشتە ئاستی لوتکە کاتێک جەستە لەرزۆکەکەی کچە بچووکەکەی بینی کە بە بڕێکی زۆر پاسەوان دەورە دراوە.





"ببورە.......د-دەبوو ئەمە بکەم..... تـ-تۆ خەریک بوویت لەم پشیلەیە بدەیت " کچەکە بە لەرزەوە پشیلەکەی پئشان جۆنگ کوک دا.



"ئینجا چییە.؟؟" جۆنگ کووک جارێکی تر هاواری کردەوە بەسەر کچەکەیا و وای لێکرد سەیری بکات.



دڵی جۆنگ کووک بۆ ساتێک لە لێدان وەستا کاتێک چاوە بچووکەکانی کچەکە چاوەکانی ئەویان گرت.
. ئەم هەموو کاتە درکی بەوە نەدەکرد کە ئەو قسە لەگەڵ فریشتەیەکا دەکات کە دەگری.


بۆ یەکەمجار جۆنگ کووک پەشیمان دەبێتەوە لەوەی خۆی کە کچێکی کیوت وەک ئەو توڕە کردووە.



" ئێلارا ... ئازیزەکەم " هەردووکیان پەیوەندی چڕەکەی چاویان شکا کاتێک گوێیان لە دەنگی بەڕێز پارک بوو.



" باوکە.!!" ئێلارا بەرەو باوکی ڕایکرد و بە توندی لە باوەشی گرت لە ترسی ئەو دەمانچانەی کە هێشتا ئاماژەی پێدەکەن.



بەڕێز پارک و ئێلارا هەردووکیان گریان لەبەر ئەوەی دەمێکە یەکیان نەبینیوە و بەهۆی ڕوداوەکەی ئێستاش.



My babe wife | JJKWhere stories live. Discover now