Chapter.3

465 74 93
                                    






Vote before reading




{لە شەودا}







بەڕێز جیۆن زۆر حەزی لەوە بوو کە ئێلارا لەلای بمێنێتەوە. تەنانەت داوای مانەوەی لە ئێلارا کرد لە کۆشکی جیۆن، بەڵام ئێلارا بیانووی زۆری هێنایەوە.




چونکە دەزانێت ئەوێ وەک دۆزەخ وایە چوونکە ناتوانێت لە هەمان شوێن بێت کە جۆنگ کووکی لێیە.



هەموو هەوڵێکی دا بۆ ئەوەی لێی دوور بکەوێتەوە، بەڵام وا دیار بوو خودا ڕێگەی بەوە نەدەدا.




ئێستا ئێلارا و جۆنگ کووک و باوکی هەردوکیان پێکەوە نان دەخۆن. ئەم هەموو کاتە جۆنگ کووک هەرگیز بۆ چرکەیەکیش چاوی لەسەر لانەبردووە، ئێلارا زۆر هەست بەشەرمەزاری و ترس دەکات.



" کەواتە...ئێلارا...تۆ ئەو پشیلە بچووکەت چاک کردۆتەوە؟ " بەڕێز جیۆن  لە شوێنێکی نادیارەوە پرسیاری لێکرد.



"نا بەڕێزم....هێشتا پێویستی بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی چاک بێتەوە " ئێلارا بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە وەڵامی دایەوە کە دڵی بەڕێز جیۆنی تواندەوە.




" بە مامە بانگم بکە. من و باوکت منداڵییەکی نایابمان پێکەوە بەسەر برد.....هەر لەسەر بێشکەوە هاوڕێ بووین " بەڕێز جۆن وتی پێش ئەوەی لەگەڵ باوکیدا پێبکەنێت.



"کەواتە، ئامانجت چییە ئازیزم؟" بەڕێز جیۆن جارێکی تر پرسیاری لێکردەوە.



ئێلارا پێش ئەوەی کەمێک بیر بکاتەوە وتی "دەمەوێت شتێک بکەم کە ئارامیم ببەخشێت".


جۆنگ کووک ئەو زۆر بە کیوت دەبینێت بەڵام ڕێگەی نەداوە دەم و چاوە سامناکەکەی بگۆڕێت.



ئێلارا بەردەوام بوو "من زۆرم حەز بەوە دەکەم ئاگاداری منداڵ و ئاژەڵ بم....تەنها ئەم کارە هەرگیز ناتوانێت ماندووم بکات یان ماتم بکات"
ئەمەش وای کرد بەڕێز پێبکەنێت. بەڕاستی بە خۆشی زانی.


"ها، سەیرکە کێ قسە دەکات؟ ئەو خۆی هێشتا منداڵە، چۆن دەتوانێت چاودێری مناڵ بکات، تەنها دەتوانین بڵێین یارییان لەگەڵ بکە..." جۆنگ کووک بیری لە کچە بچووکەکە کردەوە ( ئێلارا )
و پێکەنینێکی دەرکرد.




دوای نانخواردنی ئێوارە ئێلارا لەگەڵ چەند خزمەتکارێکدا چووە چێشتخانەکە. بەڕێز جیۆن تێبینی ئەوە دەکات کە چۆن جۆنگ کووک چاوی لەسەر لانابات کاتێک ئێلارا بە شیرینی قسە لەگەڵ هەندێک لە خزمەتکارەکان دەکات و کەمێک یارمەتیان دەدات، چونکە ئەوان ئەویان خۆشدەوێت ئەوەندەی ئێلارا گرنگییان پێ دەدا.




My babe wife | JJKWhere stories live. Discover now