"لە هەر دەستلێدانێکی بچوکدا کە دەستم لێدەدا،
دڵ دەلەرزێت،خوێن لە دەمارەکانمدا دەتەقێتەوە وە لە سەرخۆشی خۆشەویستیدا دەخنکێم...."
لە ساڵی یەکەمی زانکۆ بوو، لە یەکەم ڕۆژیدا زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەم ڕۆژە و نەیدەتوانی بە باشی بخەوێت، بیری لەوە دەکردەوە کە یەکەم ڕۆژی چۆن دەبێت، هەروەها هۆکارێکی دیکەی سترێس و دڵەڕاوکێی هەبوو،بە ماندووییەوە لە خەو هەڵسا و لە ئاوێنەدا سەیری خۆی دەکرد،بە ترسەوە وتی لەکاتێکدا برۆکانی لە خەم و میهرەبانیدا چەقاند..."نەدەبوو بچمە ئەم زانکۆیە،سکم لە ترسادا ئازاری هەیە مەترسیدارترین تاوانباری جیهان لەوێ هەیە،کاتێک بیر لەم بابەتە دەکەمەوە هەموو گیانم دەلەرزێت
بەڵام تاکە زانکۆیە لەو پسپۆڕییەی کە من دەمەوێت قبوڵم دەکات"...بە ئاهێکەوە جەستەی بۆ دواوە کێشا و بە دڵتەنگی بالیفەکەی لە باوەش گرت
بە خنکێنەرەوە دەیگوت هێشتا هەستی بە ئازاری سکی دەکرد..."بۆچی من زیرەکتر نەبووم بە هەموو توانامەوە هەوڵمدەدا نمرەی بەرزتر لەمە بە دەست بێنم،بڕیار بوو بچمە زانکۆ "...پاشان بە ئاهێکی خەمناکەوە هەستا کاتێک بەپەلە چوو بۆ ناو حەمامەکەوە بۆ ئەوەی دوش بگرێت و خۆی ئامادەبکات،سوراوێکی سووری لە لێوەکانیدا
سێبەری چاوی قاوەیی کرد لەگەڵ ماسکارا،دەنگی دایکی لە خوارەوە هات کە بانگی دەکرد..."شارلۆت،
وەرە پەلە بکە ئەگینا لە یەکەم ڕۆژت دوادەکەویت"...شارلۆت بە دڵخۆشیەوە زەردەخەنەی کرد جانتاکەی هەڵگرت و بە خێرایی ژوورەکەی بە جێهێشت..."هاتم"...خێرا لە پلیکانەکان دابەزی،لە نێوان پلیکانەکاندا بازێکی دا
دایکی ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک سەیری شارلۆتی دەکرد،بەم شێوازە پشێوانە لە پلیکانەکاندا دابەزی..."هیچ سودێکی نییە تۆ و پیاوەکان وەک یەکن "...شارلۆت پێکەنی کاتێک پێیەکانی خستە سەر زەوی.
YOU ARE READING
Demon in love //k.th
Romanceپیاوێک، یان ڕاستتر بڵێین شەیتانێک کە هێندە دڕندەیە تا ئاستی لەدەستدانی هەستەکانی. ئەوەندە ستەمکارە کە شەیتانەکان لێی فێر دەبن، ئەو بێبەشە لە ڕەحم و بەزەیی، ڕقی لە هەموو مرۆڤەکانە تا ئەو ڕادەیەی پێی وایە شتێک هەڵەیە لەگەڵیدا چونکە ڕقی لە ژنە. بەڵام...