مرۆڤایەتی دروست کرا.نیشتە جێ کران لەسەر زەوی.
لەسەرەتادا خودا ١٠٠ مرۆڤی دروست کرد،٥٠ لە نێر،وە ٥٠ لەمێ.
یەزدان پەیامی خۆی پێ ڕاگەیاندن .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
《٤٠ساڵ دواتر 》
________________________________________مرۆڤەکان زۆر زیادیان کردبوو،لەگەڵ ئەوەشدا زانستیکی زۆر زۆریان پێ درابوو بەڵام مرۆڤەکان جیا لە یازخۆفەریێەکان ناخ پاک بوون ئەوان هەمیشە لە ئاشتیا ئەژیان.
________________________________________کۆڵن:ئەی جوان نییە؟! گیانەکەم ئەو زۆر نەرمونۆڵە. جۆزێف:بەڵێ، ڕێک لەتۆ ئەچێ خۆشەویستم ♡ ماچێکی سەری کۆڵنی کردوو بە سۆزەوە سەیری ئەو کوڕەی ئەکرد کە ٩ مانگە چاوەڕێیەتی،چاوێکی قاوایی کە ڕێک لەبەرگیراوەی ئەوەی دایکێتی،پێستی ڕێک باوکێتی گەنمیەکی زۆر جوان
لەناکاو بروسکەیەک بە مێشکی جۆزێف هاتو پەیوەندی چاوی لەنێوان خۆیو کوڕە چاو قاوەییەکەی پچڕان و بەزاردەخەنەوە وتی
جۆزێف:بیرت لە ناوێک کردۆتەوە؟!
کۆڵن:ئۆی!بە جددی ئەوەم بیر نەبوو هاهاها،باشە ناوی بنێین چی؟!!
جۆزێف: بەڕای من (جۆرج) پێت چۆنە؟!
کۆڵن: زۆر باشە (بە زەردەخەنەوە)باوەشیان بەیەکدا کرد باوەشێک پڕ لە سۆز بەڵام ئەم باوەشە بۆ هەردووکیان جیاواز بوو چونکە ئێستا کوڕێکی بچکۆڵانە لەنێوانیان دایە کە وای کرد ئەم خێزانە گەرمو گوڕ تر بێ.
لە نێو مرۆڤەکاندا چەندەها نەریتی جیاواز پەیدا بوو بۆ هەر بۆ نەیەک کە هەیان بووایە لەبەر ئەوەی منداڵان لەدایکبوونیش بە پیرۆز دا ئەنرا بەپێی نەریتەکان ئەبووایە دایک باوکی منداڵە تازە لەدایک بووەکە ئاهەنگێکیان ڕێک خستباو بانگی ئازیزانیان کردبا. ئاهەنگەکە ڕێک خرا بە ئاماددەبوونی خزموکەس و مرۆڤەیەکەمییەکان(ئەو مرۆڤانەی کە یەکەم جار دروستکران کە بە هۆی دڵسۆزیان نەمریان پێ بەخشرا لەلایەن یەزدانەوە.)
یەکێک لەوان کەزۆر پەرەستشی یەزدانی دەکرد،یەزدان وەکو قەشە دیاری کرد ١٠ی تر لەو ٩٩ کەسە کە مابوونەوە کران بە یاریدەدەری قەشە مایکڵ، وە دواتر لە پەرستگا مانەوە.قەشە مایکڵ:خاتوو کۆڵن ،بەڕێز مایکڵ من زۆر پیرۆزبایی تان لێ دەکەم،هیوادارم ببێ بە پیاوێکی بە هێز لە داهاتوودا(لەوکاتەسەیری منداڵەکەی کرد) ڕەنگی قەشە گۆڕاو شڵەژا! بەڵام بەسەر خۆی نەهێناو لەوێ ڕۆشت.
《 دوای ئاهەنگەکە》
[پەرستگا]
قەشە بە خێرایی ڕۆشتە ژوورەکەی،بانگی ئارسەری کرد کە یەکێک بوو لە متمانە پێکراو ترین کەس لەناو یاریدەدەرەکان.
لەڕوانگەی قەشە مایکڵەوە>
دوای ئەوەی لە ئاهەنگەکە منداڵەکەم بینی بە تەواوی شۆک بووم کە نیشانەی ڕابەریم لەسەر دەستی بینی(نیشانەی ڕابەرایەتی بەو کەسە دەدرێ کە دەبێتە ڕابەری مرۆڤەکان بۆ تێکشکاندنی دوژمنەکانیان)
ئارسەر:چی بووە گەورەم؟!
من:نیشانەکەم بینی!
ئارسەر:کام نیشانە؟!
من:ئەبێ کام نیشانە بێ بێ گومان نیشانەی ڕابەرایەتی کە خاڵێکە لەسەر دڵی ئەو کەسەی کە ئەبێ بە ڕابەر!
ئارسەر:بەڵێ بەڵام چۆن زانیت ئەوە نیشانەی ڕابەرایەتیە؟
من:من هەڵبژێردراوی یەزدانم،یەزدان خۆی پێی وتم کە چۆنەو چیە بەڵام نابێ لای یەک کەس باسی بکەی داهاتووی مرۆڤایەتی بەوەوە بەندە نەکا دوژمنان بزانن پێ مان خۆ باش ئاگاداری جادووە پیسەکانییانی، بە جادوو هەموو شتێ ئەکەن.
ئارسەر:خەمت نەبێ گەورەم سوێند بێ نەیدرکێنمکۆتایی ڕوانگەی قەشە مایکڵ>
بێ گومان کەس چاوەڕێی نە دەکرد هێندە زوو ڕابەر لە دایک بێ بەڵام ئەمە کاری یەزدانە تەنها خۆی زاناو دانایە.
○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●○●
بەڵێ هاوڕێیان ویستم پاڕتی دەست پێکو یەکەم پێکەوە بڵاو کەمەوە
بەهیوای بەدڵ بوونتان 😘😘😘😘😘
YOU ARE READING
سوارچاکانی خودا
Historical Fictionخودا مرۆڤەکانی دروست کرد بۆ لەناو بردنی یازخۆفەریێەکان کە گەلێکی هەڵگەڕاوە بوون لە فەرمانی خوا لایاندابوو،بۆیە خودا لەنێو مرۆڤەکان یەکێک دەست نیشان دەکا بۆ لە ناو بردنیان