Chapter 10

1.3K 205 177
                                    






ڤۆت پێش خوێندنەوە




















ناوت لە پێش دەرگاکە بوو وەک هەمیشە بەڕێز کیم دەرگاکەی کردەوە





سارا
«خانمەکەم دڵنیایی؟!»


ناوت
«ئایا خاتوون ئاندریا لە ماڵە؟!»

ب.ک
«بەڵێ فەرموون لەهۆڵەکەوە»



سارا و ناوت ڕۆشتنە ژوورەوە بۆ هۆڵەکە ئاندریا دانیشتبوو کاتێک ناوتی بینی هەستایەوە و زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام کاتێک سارای بینی زەردەخەنەکەی کاڵ بوویەوە



ئاندریا
«بەخێربێن فەرموون دانیشن»


ناوت دانیشت و ساراش بەپێوە بوو لە نزیک ناوت




ئاندریا
«چا دەخۆنەوە تکایە بەڕێز کیم..»

ناوت
«نا نا نەخێر»

ئاندریا
«هۆکارێک هەیە بۆ هاتنت؟!»

ناوت
«بێگومان لەوانەیە بزانیت چیە»

ئاندریا
«ئەمەوێ بە تەنها قسەت لەگەڵ بکەم»


ئاندریا سەری لەقاند بۆ بەڕێز کیم و سارا

ڕۆشتنە دەرەوە


ئاندریا
«ئایا ڕۆشتووە بۆ ڕووسیا؟!کاتێک ١٨ ساڵ بوو دەترسا بڕوات وەک شازادەیەک»

ناوت
«بەڵێ...بۆ ئەوە نەهاتووم باسی ئەو بکەی کە یادەوەری چیت لەگەڵی هەبووە»

ئاندریا
«پێویست ناکا غیرە بکەی...ئەو هەموو کات وەک هاوڕێیەک سەیری کردووم»

ناوت
«هاوڕێیەک؟!»

ئاندریا
«کاتێک منداڵ بووین باوکم و باوکی ئێمەیان بۆ یەک دانابوو...ئەو شێتانە بوو بەڵام من بەڕاستی ئارەزووی ئەو بڕیارەم کرد..بەڵام ئەو تەنها پێی وابوو ئێمە وەک هاوڕێیەک ئەمێنینەوە»

ناوت
«چۆن بووی بە شاژن؟!»

ئاندریا
«ڤیکتۆریا کاتێک زانی ئەو بەڕاستی خۆشی ناوێم وای لێ کرد بە زۆر بمکات بە شاژن...بێگومان ئەوە هۆکاری خۆی بوو..ویستی وا لە پاشا بکات کە بڕوای بە ئافرەت نەمێنێ»

//سـۆزانیەکانی پادشا//{K.TH}Donde viven las historias. Descúbrelo ahora