پارتی ٣

252 52 6
                                    

جونگووک: کارێکم پێتە دەبێت بۆم ئەنجامی بدەیت

تایهیۆنگ: وە بۆ چی دەبێت من یارمەتیت بدەم، خەریک بووی بە ئۆتۆمبێلەکەت لێم بدەیت

جونگووک: ١ ملوێن ڕازیت، تەنها بۆ ڕۆژێک

تایهیۆنگ: بەڕێز ناتوانیت من بە پارە بکریت ڕاستە لەوانەیە هەژار بم بەڵام من ڕازی نابم بەمە

جونگووک: باشە کەواتە کەسێکی تر دەدۆزمەوە و پارەکەی پێ دەدەم

جونگووک سەر کەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و تایهیۆنگ نامەیەکی بۆ هات کە دەبێت خەرجی کۆلێج بدات بۆ ئەم ساڵە
تایهیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بویەوە و لە پەنجەرەکەدا تاوەکو سەرجی جونگووک بۆ خۆی ڕاکێشا

جونگووک: چیە ڕایخۆت گۆڕی *زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد*

تایهیۆنگ: من یارمەتیت دەدەم بەڵام ئەی پارەکە

جونگووک: پێتی دەدەم خەمت نەبێت هەر وەک پێم وتی

تایهیۆنگ: باشە چۆن یارمەتیت بدەم

جونگووک: کارێکی ئاسانە تەنیا ببە بە خۆشەویستم بۆ ڕۆژێک

تایهیۆنگ: هەی نەخێر من خۆشەویستم هەیە!!

جونگووک: باشە بە حەزی خۆت کە، گەر ڕازی نیت من کەسێکی تر دەدۆزمەوە

تایهیۆنگ: تەنیا ڕۆژێک وانیە، وە پارەکەم وەردەگرم

جونگووک: وا هەستم کرد کە تۆ بە پارە ڕازی نابیت

تایهیۆنگ: بەهەڵە تێمەگە پێویستم بە پارەیە بۆ کۆلێج

جونگووک: باشە دەی ژمارەی مۆبایلەکەتم پێ بدە تاوەکە پەیوەندیت پێوە بکەم

تایهیۆنگ ژمارەکەی پێداو جونگووک لە وێ ڕۆشت بەخێرای
کە جونگووک گەیشتە کۆمپانیا هەموو کەس بەخێرهاتنیان کرد و بەردەوام بوون لەسەر کارەکەیان

کە جونگووک لەسەر کورسیەکەی دانیشت نامەیەکی بۆ تای نارد کە لە شوێنێک یەک ببینن بۆ بەیانی

جونگووک نامەیەکی بۆ تای نارد و لە کاتەدا سکرتێرەکەی هاتە ژوورەوە

سکرتێر هان: بەڕێز جیۆن کۆبونەوەت لەگەڵ بەڕێز چۆی هەیە ئەمڕۆ لە ڕێستوڕانتێک بۆ نانی نیوەڕۆ

جونگووک: باشە وە دەتوانیت هەموو زانیارییەک لەسەر کەسێکم بۆ بدۆزرێتەوە بە ناوی کیم تایهیۆنگ

THE BOSSES J.JK - K.TH (کورد)Where stories live. Discover now