𝙸. من

46 6 6
                                    

من هیچ شوێنیكم نییە بۆی بچم
وە هیچ شوێنێكم نییە بۆی بگەڕێمەوە
........................

‎من دەفڕم ، باڵەكانم بە هەواوەن ، هەر بەڕاستی هەستیان پێ دەكەم ، ئەوە منم كە قژم بەبەر هەواكەوە سەما دەكات بە خێراییەكی زۆر كە ڕووەو ئاسمانە ، چاوەكانم ئەو ئاسمانە شینە دەبینن كە هێندە دڵخۆشی كەیف تێیدا دەسوڕێنەوە وەكو ئەوە كوێر ببووم لە ڕابردوو و ئێستا بیناییم بۆ گەڕابێتەوە

‎زەردەخەنە ڕاستەقینەكەم دوای ماوەیەكی زۆر لە دابڕان گەڕاوە ، هەر بە ڕاستی ئەوە زەردەخەنەیەی دڵخۆشیە ، دڵخۆشیەک كە دەمێكە بە دواوەی بووم ، جەستەم وا خەریكە دەگات بەو شوێنەی كە هەمیشە ویستوومە لێی بیت

‎چونكە من ئایرڤینام.......وە چارەنووسیشم ئایرڤینایە

........................

‎جەنجاڵی ، بەڕاستی ئێرە زۆر جەنجاڵە ، پڕیەتی لە دەنگی خەڵكی ، دەنگی پێكەنینیان ، دەنگی هاوارەكانیان ، دەنگی گاڵتەكانیان ، بەڕاستی شوێنێكی دڵگیرە و هەست بە ئاسوودەیی دەكەم تێیدا

‎لەندەن ، ئەو شارە گەورەیەی كە پێم وایە لە دوای ئەوەوە هیچ وڵاتێک و شارێک و گوندێک و دوورگەیەکیش بوونی نییە جگە لە شارەكەم ، هەمیشە ئاواتی ئەوەم هەبوو گەر بۆ ڕۆژێكیش بێت یاخوود كاتژمێرێكیش بێت هەموو لەندەن ببینم بەڵام هێشتا نەهاتۆتە دی

‎كچێک بە لامەوە تێپەری كە جلێكی زۆر سەرنجڕاكێشی پۆشی بوو ، پانتۆڵێكی شەكەری و هودیەكی ڕەش كە نوسراوێكی لەسەر بوو و بەهۆی جوانی جلەكەیەوە مێشكم لای نوسراوەكە نەبوو ، ڕاستە سادەیە بەڵام ئەمە بۆ من شتێكی مەزنە

‎سەیرێكی جلەكانی خۆمم كرد كە جلی قوتابخانەم هێشتا پۆشی بوو ، بێگوومان تەنها پانزە خولەكە قوتابخانە تەواو بووە ئەوە هەلێكی مەزن بوو تاوەكو گەشتێكی كورت بكەم بۆ نێو شارەكە

‎سەیرێكی كاتژمێرە ڕەنگ ڕەشەكەم كرد تاوەكو هەناسەیەكی قوڵی بێزاری بدەمەوە ، ئەویش یەكێكە كە ناوی لە نێو لیستی ڕەشی ژیانی منە ، چونكە هەر بە خێرایی ئاگادارم دەكاتەوە لە چوونم بۆ ماڵەوە

‎بۆ ماڵەوە!؟ یاخوود دەروازەی دۆزەخ؟ دەروازەی دۆزەخ بە نازناوێكی شاهانە دەبینم بۆی نەوەک ماڵێک ، ئەوەی وام لێ دەكات كە بیر لە ماڵەوە بكەمەوە تەنها ڤیری پشیلەیە ، پشیلەكەم تاكە هۆكارە دڵخۆشم بكات بۆ ماڵەوە

‎بەهەر حاڵ ژوورێكی تەواو گەورە و ئاسوودەم هەیە بەڵام بەداخەوە كەلوپەلەكانی نێوی شیاوی ئەوێ نین ، لە ڕاستیدا بەشێكی زۆری كەلوپەلەكانم دروستكراوی خۆمن و خۆم ڕێكم خستوون بەڵام شاهانەیە بەلای منەوە

𝙸𝚁𝚅𝙸𝙽𝙰 || 𝙺𝚞𝚛𝚍𝚒𝚜𝚑Where stories live. Discover now