𝙸𝙸. لیبرا

39 5 9
                                    

مەیەنە ژیانمەوە
خۆم نازانم چۆن لێی دەردەچم
.......................................

‎یەكەم شت كە هەستم پێ كرد دەنگێكی یەک لە دوای یەکی تیژ بوو كە بەر گوێم دەكەوت . چاوەكانم تەواو قوڕس بوون بۆ كردنەوەیان . برۆكانم گرژ كردن كاتێک لە ناكاو هەستم بە ئازاری سەرم كرد

‎بە هەر جۆرێک بوو چاوەكانم كردەوە كە ئازارەكەی سەرم زیاتر بوو بەهۆی ڕووناكیەوە . تەنها سەقفێكی نوێم بینی . جیاواز لە سەقفی ژوورەكەم . كەمێک نامۆ بوو و وای لێ كردم كە بكەومە بیر كردنەوە

‎«هەڵسایت؟»

‎تەزوو بە گیانمدا هات لەگەڵ ئەو دەنگە گڕ و بەهێزە . وەكو پەیكەرێک مامەوە و زیاتر كەوتمە نێو بیركردنەوە . چاوە فراوانەكانم بچووک كردەوە كاتێک گەشتمە ئەنجامی كارەكە كە ئێستا لە دوای ڕووداوەكە لە نەخۆشخانەم و براكەم كە پێشبینیم نەكردبوو لە پاڵمەوەیە

‎لام كردەوە بۆ لا ڕاستم و چاوە شینەكانیم بەدی كرد كە بە بێزاریەوە سەیریان دەكردم وەكو هەموو جارێک . بەڵام كەمێک جیاوازتر بوون لە جاران . وەكو ئەوەی ڕەنگە تۆخەكەی پێم بڵێت تۆ باشیت؟

‎«تۆماس؟»

‎«دەمەقاڵێكەی ئێوەم بینی....لە دواوەی تۆوە هاتم بۆ قوتابخانە تاوەكو بێ هۆشیت تۆی خستە ئەمەی ئێستا»

‎سەیرێكی خۆمم كرد كە چەند بەشێكی دەستی ڕاستم ڕەنگیان گۆڕابوو وە دەستی چەپم لە گەچ درابوو . قاچەكانم كە سەلامەت بوو لە شكان بەڵام ئازاریان هەبوو . دەستێكم هەڵبڕی كە هیچ ئامرازێكی پێوە نەبوو و خستمە سەر لا نێوچاوانی ڕاستم بۆ ئەوەی هەست بە برین پێچێک بكەم

‎ئازارەكەی لەشم شاهێدی ئەوە دەدەن كە زۆر خراپ تووشی ڕووداوەكە بووم . بەڵام سەرەڕای ئەوە پێم وابوو كە كەمێک درەنگ بە هۆش خۆم هاتوومەوە بۆیە پرسیارم لە بارەیەوە كرد

‎«چەندێک دەبێت بێ هۆشم؟»

‎«سێ ڕۆژە»

‎«چی؟»

‎سەرسام بووم كە هێندە بێ هۆش بووم . خێرا زەنگێكی گەورە لە سەرم هەڵبوو . بێ ئەوەی وەكو هەموو كەسێكیتر پرسیار دەربارەی دایک و باوكم بكەن بە خێرایی لە باری پاڵكەوتنەوە دانیشتم و هەوڵم دا گوێزرانەوەی دەستم دوور بخەمەوە كە براكەم بە ڕستەیەک وەستاندمی

‎«نیگەرانی پشیلەكەت مەبە......خواردنم پێی داوە»

‎وەک پارچە سەهۆڵێك ڕەق بووم . دەستم هەر لەسەر گوێزرانەوەكە بوو كە مێشكم وەستا لە كار كردن و سییەكانم بە هەمان شێوە . 'تۆماس' چۆن دەزانێت من پشیلەیەكم هەیە لە ژوورەكەم؟ . تەنها سەرم بۆ لا ڕاست سوڕاند تاوەكو ئەو ببینم كە هێشتا لەسەر ڕووكەشی خۆیەتی و پرسیار بكەم

𝙸𝚁𝚅𝙸𝙽𝙰 || 𝙺𝚞𝚛𝚍𝚒𝚜𝚑Where stories live. Discover now