𝙸𝙸𝙸. ماڤرا

39 4 16
                                    

ئێوە نازانن چ هەستێکە بەدوای بەهانەیەکا بگەڕێیت
بۆی تاوەكو قسەیەکی لەگەڵ بکەیت
...............༺☆༻.................

«ئەتەوێت بچیتە سەرەوە؟»

ڕامابووم لە چاوە هاوشێوەكانم . وشە نەبوو . نەمدەزانی وتنی وشە لە بەردەم ئەو چۆن دەبێت ئەگەر داوای یارمەتی لێ بكەم . بیابانەكەی گەرووم پاک كردەوە و بە كەمێک شەرمەوە سەرم بە بەڵێوە هەژاند

«بەڵێ....واتە بە تەنیاش دەتوانم....»

«بمێنەوە»

هەناسەیەكی شڵەژاوم دایەوە و چاوەكانم كەمێک فراوان بوون كە بیرم دەكردەوە لەوانەیە دەستم لێ بدات . بەرەو ژووری كەلوپەلە زیادەكان ڕۆشت ون بوو . دەستی ڕاستم خستە سەر دڵم و هەوڵی ئارام بونیم دەدا

«ئاسایی وەری بگرە....ئاسایی وەری بگرە هەموو شتێک باشە»

هێندێک دەنگ لە ژوورەكە هات و دوای كەمێک هاتە دەرەوە لەگەڵ پەیژەیەكی سپی دوولایی . ڕێكیخست لە بەردەم دەرگای هەورەبانەكە و چاوەكانی لە بەردەم دەرگاكە بوون . سەیری منی كرد و لێی ڕوانیم

«ئەتوانیت ئێستا بچیتە سەرەوە»

کەمێک وەستام . چونكە مێشک فەرمان بە جەستە دەكات لە كاتیک كە من مێشكم وەستا بوو . نازانم كامە بەشەی مێشكم بوو كە وتی وەرەوە سەر خۆت و بجوڵێ . سەرم بە ئەرێنییەووە جوڵاند بۆ مێشكم و ئەویش . توانیم بچمە سەرەوە و دەرگاكە بكەمەوە . گوێبیستی دەنگێک بووم . وەكو ئەوەی كە ئەو ئێستا قاچی خستۆتە سەر پەیژەكان و لەگەڵ من بۆ سەرەوە دێت. شتێكی جیاواز و نامۆ بوو بەڵام قاچەكانم نەوەستاند تاوەكو چووم بۆ سەرەوە و گیرسامەوە لێی . بە خێرایی چاوم خشاند بە ژوورەكە تاوەكو هیچ پەشۆكاویەک نەبینم . دەبێت سوپاسی خودا بكەم كە ڤیری لە ژێر جێگەكەم خەوتووە و ئەو نایبینیت. هاتنە سەرەوەی بەبەر چاوانی منەوە زۆر جوان بوو . زۆر بە هێمنی چاوە سەوزەكانی دەگێڕان . پێستە ماندوو و مۆر بووەكەی زۆر نەرم دەهاتە بەر چاو . هەناسەدانی وەكو ئەوە وابوو كە ژوورەكە هەناسە بدات و زیندوو بوبێتەوە . بەڵام ئەوە هاتنێكی ئاسایی بوو بە بەر چاوی هەر كەسێکی ترەوە

«هەموو شتێكت جوان ڕێک خستووە»

«سوپاس»

لەگەڵ وشەكەم سەرم هێنا خوارەوە كە قژم زیاد لە پێویست بەردەممی گرت . بێ ئەوەی هەست بە خۆم بكەم زیاد لە پێویست كەوتمە بیر كردنەوە دەربارەی ئەوەی كە چی ڕوودەدات . ئەی ئەو پێشتر ژوورەكەمی نەدیبوو؟ . سەرم هەڵبڕی و بینیم كە لە شوێنی خۆی نەماوە . ئەو وەستابوو لە سوچێک و تەنیا كەمتر لە نیوەی ڕووخساری دیار بوو كە داڵغەی دابوو لە زەویەكە. سەیری هەمان شوێنم كردەوە كە جگە لە زەویەكی دارینی كۆن هیچ شتێكیتر نەبوو . بە خێرایی ئاوڕی دایەوە و وای لی كردم كەمێک گیانم بلەرزێت

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 7 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝙸𝚁𝚅𝙸𝙽𝙰 || 𝙺𝚞𝚛𝚍𝚒𝚜𝚑Where stories live. Discover now