Vote & comment
____________________
لەگەڵ جۆنگکوک لە قاوەخانەکە هاتینە دەرەوەو بەرەو زانکۆ ڕۆشتین بەڵام بەوەی بینیم سەرسام بووم لەبەردەم زانکۆ تایهیۆنگم بینی لەگەڵ سوئادا ئەوان بەرامبەری یەک ڕاوەستابوون وە تایهیۆنگ زەرفێکی خواردنی پێبوو ئەوان قسەیان دەکرد
کاڤیا: جۆنگکوک ئەوە تایهیۆنگ و سوئا نین
جۆنگکوک: بەڵێ ئەوانن
کاڤیا: ئەوان چی ئەکەن لەگەڵ یەکتری
جۆنگکوک: هەرگیز پێم وتوی من و تایهیۆنگ لە قوتابخانەی ناوەندی پێکەوە بوین
کاڤیا: نەخێر
جۆنگکوک: باشە کەواتە سوئا ساڵانێک خۆشەویستی تایهیۆنگ بوو
کاڤیا: چی چۆن
جۆنگکوک: خۆی بۆت باسدەکات
دواتر تایهیۆنگ ئێمەی بینی ئەوی بەجێهێشت و بەرەوڕوی ئێمە هات دەمتوانی ببینم زەردەخەنەیەکی ساختەیی کرد
تایهیۆنگ: هێی ئێوە لەکوێ بوون
جۆنگکوک: کاڤیا یارمەتی دەدام لە پڕۆژەیەکدا لە قاوەخانە بووین
تایهیۆنگ: ئۆو دەبینم باشە کەواتە لە خواردنگەیەک نانم خوارد وە خواردنەکەیان خۆش بوو بۆیە بۆتۆشم کڕیوە کاڤیا بیگرە
تایهیۆنگ زەرفەکەی پێدام و بە نیگەرانیەوە لێم پرسی
کاڤیا: چیی بووە تۆ باشی
تایهیۆنگ: نیگەران مەبە من باشم
کاڤیا: تۆ چۆن سوئا دەناسی
ئەە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی
تایهیۆنگ : با بڕۆین لە پارکێک دانیشین ئەوکات بۆت باس دەکەم
جۆنگکوک: باشە کەواتە ئێوە قسە بکەن من دەڕۆمە زانکۆ
تایهیۆنگ: باشە لەماڵەوە دەتبینمەوە
جۆنگکوک: دەتانبینمەوە
من و تایهیۆنگ چوینە پارکێکی نزیک زانکۆکەم وە لەوێ دانشتین تایهیۆنگ زۆر دڵگران دیاربوو دەی من ١٩ ساڵە لەگەڵ ئەوم بە شەو ڕۆژ دەتوانم بزانم چۆن هەست دەکا تەنەنەت گەر قسەش نەکات ئەو نزیکترین کەسی منە
کاڤیا: جۆنگکوک وتی سوئا خۆشەویستت بووە
تایهیۆنگ : بەڵێ وابوو ئێمە ماوەی چوار ساڵ خۆشویست بووین لەوکاتەوەی کە من هەژدەساڵ بووم و سوئاش شانزەساڵ بوو
کاڤیا: بەڵام ئەو وتی کە بیست ساڵە
تایهیۆنگ: منیش نەمدەتوانی بڕوا بەخۆم بهێنم ئەو تەنیا درۆزنێک بوو لەژیانم ئەو ئێستا ٢٣ ساڵە نازانم بۆچی خۆی منداڵ دەکاتەوە ڕەنگە لەبەر ئەوەبێت کەلەخوێندن دواکەوتوە
![](https://img.wattpad.com/cover/348674078-288-k449911.jpg)
ESTÁS LEYENDO
خۆشت نەوێم ( تەواوکراوە)
Fanficئیتر قبووڵمە ئەبێ خۆشم بوێی و خۆشت نەوێم ، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی ماچت بکەم، کەوتمە داوی خۆشەویستیت پێش ئەوەی تەنانەت دەستت لێ بدەم و هەستت پێ بکەم، بۆیە ناسینی تۆ جوانترین شت ئەبێ کە بەسەرم هاتووە ژانەر : خۆشەویستی کارەکتەری سەرەکی...