3♾️

217 33 25
                                    

...دوای دووهەفتە
PoV:Writer

لاس هەر هاتووچۆی نەخۆشخانەی بوو لەبەر مامەی وە بەداخەوە مامەی تووشی ئیفلیجی مێشک بوو لایەکی جەستەی پەکی کەوت و ئیفلیج بوو چارەسەری فیزیایان بۆدەکرد و کارەبایان لێدەدا تاکوو بتوانێت تۆزێکیش بێت بیجوڵێنێت شۆکێکی گەورەبوو چونکە ئاراس هێشتا گەنجە و نەگەشتۆتە پەنجاساڵ بەڵام زۆربەیان خەمی لێ ناخۆن چونکە دەزانن ئەوە ئاهی کێیە ئەوی گرتۆتەوە و تازە پەشیمانی دادی نادا هەرکەس بیبینێ دەزانێ کە پەشیمانە لە ڕووخساری دیارە ئێستا هەست بەوەدەکات چی لەگەڵ کچەکەی کردووە کچێکی بەخاکێکی بێ ویژدان سپارد کە یەک تۆزقاڵ نازی پێنەدا هەتا بۆ یەکجاریش بە جوانی و بەنەرمی یان ئارامی قسەی لەگەڵ نەکردووە تەمەنی بیست و یەک ساڵ بوو تا ئێستا دەستی لە قژی نەدابوو یان باوەشی نەکردبوو و لەگۆڕی نا تا ئێستا بەڕووی کچەکەی پێنەکەنی تاکوو بیتوانیبا دەیشکاند و دەیڕووخاند بەهەموو جۆرێک

دایکی بەهەمان شێوە نۆ دانە مانگ لەسکی خۆی هەڵیگرت زۆر کەم شیری پێدا و دایەن بەخێوی کرد تا پێنج ساڵی دواتر خۆی گەورە بوو دایکی کە دەزانێ مەحاڵە بڕواتە بەهەشت لەاەر ئەوەی کردوویەتی کە شیری نەداوە بە منداڵەکەی بە کچە تاقانەکەی تاکوو مرد دوو قسەیان وەک دایک و کچ بەیەکەوە نەکرد هاوڕێی نەبوو لەگەڵی نەبوو لەو ساتانەی پێویست بوو هەمیشە کار و دڵخۆشی خۆی و هاوسەر و کوڕەکانی لەپێش هەمووشت بوو حیسابی بۆ کچەکەی نەدەکرد دەستی لە قژی کچەکەی نەداوە و بۆی چاک بکات یان جلی بۆ هەڵبژێرێ یان خواردنی لەگەڵ درووست بکات میهر هەمیشە بەتەنها خۆی خۆی فێری شتی نوێ دەکرد هەمیشە بەتەنها بوو لەو ماڵە گەوەرەیە

براکانی ئێستا بوون بە باوک یەکێکیان کە عمرە خراپترینیان کە بووە هۆی لەباربردنی منداڵی خوشکەکەی بە لێدان ئێستا کچێکی هەیە کە ڕێک لە میهر دەچێت شێوازی قسەکردن و ڕووخساری چاوە جوانەکانی و قژی ڕێک میهرە کەچی ناتوانێ خۆی بگرێت و گرنگی پێنەدات هەرکاتێک دەیبینێ بیری دەکەوێتەوە چی بەسەر خوشکەزاکەی و خوشکەکەی هێناوە بیری دەکەوێتەوە کە چەند تاوان بارە و لەهەر ساتێکدا بێت لەوانەیە خودا نیشانی بداتەوە و دەترسێت گرینگی بە هاوسەرەکەی دەدا کە ئەویش هەمان ڕەگەزی میهری هەیە لەباوەشی دەگرێت و گوێی بۆ دەگرێ و لەلایەتی

لەکاتێکدا بەهیچ جۆرێک لەلای خوشکەکەی نەبوو پشتی خوشکەکەی نەبوو هەتا نازانێ ئەو هۆکارە بێمانایە چی بوو کەهەمیشە دەیوت دەبێتە هۆی شەڕەف چوونمان لە کاتێلدا ئێستا یەکەم منداڵی کچە و هاوسەری هەیە خۆی بە گەمژە دەزانی

یان ئەوانی دی براکانی هەموویان پەشیمانی دادیان نادا لەسوچەکانی ماڵەکە میهر دەبینن کە دانیشتووە بەبێ ئەوەی هیچ بکات تەنها بەدڵێکی پڕ و دەمێکی بەستراو سەیری دیوار و شوێنەکەی دەکرد هەمیشە بەتەنها دادەنیشت ئەگەر بەزرۆ کتێبێکی کڕیبا کە دەڕۆشتە بازار تاکە شت بوو کە خۆی لێی وون دەکرد یان کە قورئانی دەخوێند و فرمێسک لە چاوەکانی دەهات هەموویان لەبیریانە و کەس لەبیری ناکا کە چیان بەرامبەر کردووە هەتا لەسەر سفرە کە لەدووری هەمووان دادەنیشت و زۆرجار دەریان دەکرد لەسەر سفرەکە بەتەنها لە مەتبەخەکە یان لەژوورێک خواردنی دەخوارد

چونکە کچە  بەشی دوو2 (تەواوبووە)Where stories live. Discover now